ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌كان له چه‌ند شارێكی ئێران له ماوه‌ی ڕۆژانی كۆتایی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی، نیشانه‌ی ئه‌و ڕاسیتییه بوو كه پۆتانیسیهلی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین تا ڕاده‌یه‌ك له ژێر پێستی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كۆ بووه‌ته‌وه كه ئێستا ئیتر، له مه‌ودای زه‌مانیی كه‌متردا، خۆی نیشان ده‌دات و هێزی خۆی به‌ره‌و شه‌قامه‌كان ڕه‌وانه ده‌كات. ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه چهخماخهیهك له شارێك لێدرێ تا ئاسه‌واره‌كه‌ی له چه‌ند سه‌د كیلۆمیتر ئه‌ولاتره‌وه ببیندرێ. خه‌ڵكی بێهبه‌هان له ساڵیادی له‌ده‌ستدانی ئازیزانیان له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری ئابووری و له ڕێگه‌ی وه‌ڕێخستنی شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین دژبه حوكمی ئێعدامی سێ لاو، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆمه‌ڵگاش ده‌ستبه‌جێ بیره‌وه‌رییه‌كانی ئاخێزی هه‌ژارانی خه‌زه‌ڵوه‌ر و كوشتاری جهنایهتكارانهی ڕژیمی بۆ زیندوو بۆوه.
له ڕاستیدا، هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه ئاخێزی هه‌ژارانی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی لێكهوتهوه، له‌ئێستادا زۆر به‌تهوژمتر له ڕابردوو، خۆی خستووه‌ته به‌ر چاوی خه‌ڵك. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له پانتاییه‌كی زۆر بهرنیتردا شایه‌دی ئه‌وه‌ن كه هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت، هه‌موو سنووره‌كانی تاقهتیانی تێپه‌ڕاندووه. ته‌نانه‌ت ئاماره ڕهسمییهكانیش باس له‌و ڕاستییه ده‌كه‌ن كه ئه‌م فاكته‌رانه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تین له ئاست كۆمه‌ڵگادا. كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم خۆیان دان به‌وه داده‌نێن كه “نیو ملیۆن پیشه له ماوه‌ی یه‌كساڵدا له‌ناو چووه“ و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه لانیكه‌م نیو ملیۆن بنه‌ماڵه به‌حاڵی خۆیان ڕه‌ها كراون و ده‌بێ به چنگ و ددان بۆ ژیانی خۆیان به‌شه‌ڕ بێن. وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ كه پتر له ٣ ملیۆن دامه‌زراوی ڕه‌سمی و چوار ملیۆن دامه‌زراوی ناڕه‌سمی له‌به‌رده‌م كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و یاخۆد ده‌ركران دان و چالاكیی پتر له ١٥٠ هه‌زار كارگه ڕاوه‌ستاوه. ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن كه ده‌ركه‌وته‌ی فهلاكهتی ئابووری له ئێران، ٢٦ له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه.
ملیۆنان كرێكار ده‌بینن كه چۆن له مانگه‌كانی كۆتایی ساڵ و له سه‌روبه‌ندی دیاری كردنی لانیكهمی حهقدهستهكاندا، گشت ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌ت، به‌شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و ده‌ستبه‌جێ نرخی ته‌وه‌ڕۆم دێننه خوارێ و بێ شهرمترینهكهیان ته‌نانه‌ت باس له یه‌ك ڕه‌قه‌می بوونی نرخی ته‌وه‌ڕۆم ده‌كات و دواتریش ده‌ستبه‌جێ شۆرای باڵای كار، هێرشی خۆی له پشت چه‌نه‌لێدان و پرتهوبۆڵهكانی به‌رپرسانی ڕێكخراوه زه‌رده كرێكاریه‌كان ڕێكده‌خات و ڕه‌قه‌می واقعیی تهوهڕۆمیش له زمانی ئه‌م یان ئه‌و كۆمیسیۆنی مه‌جلیسی ڕژیم یان له زمانی ناوه‌ندی ئامار و بانكی ناوه‌ندیه‌وه ده‌بیسترێ. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ، له حاڵێكدا كه هێشتا جه‌وهه‌ری په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی شۆرای باڵای كار سه‌باره‌ت به ئاستی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان ویشكه‌وه نه‌ببوو كه هه‌واڵنێریی ئیلنا ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ٩٨دا، ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم ٤١ و دوو دههۆمی له‌سه‌د بووه، كه باڵاترین ڕه‌قه‌می ته‌وه‌ڕۆم له ماوه‌ی ٢٤ ساڵی ڕابردوو دێته ئه‌ژمار. هه‌ڵبه‌ت پێویست ناكا شاره‌زای بواری ئابووری بین تا له‌وه بگه‌ین كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار له ١٩ هه‌زاره‌وه له ڕۆژانی كۆتایی مانگی جۆزه‌ردان بۆ ٢٥ هه‌زار له ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ده‌رخه‌ری خێرایی كه‌م وێنه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تهوهڕۆمه و ئه‌وه‌ش ڕۆژانه خه‌ڵك له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی كاڵاكاندا به‌ڕوونی ده‌یبینن. هاوكات هه‌مووان ده‌زانن كه كۆرۆنا ته‌نانه‌ت به‌هێزترین ئابووریه‌كانی جیهانیشی له‌گه‌ڵ گه‌لێك كێشه‌ی گه‌وره به‌ره‌وڕوو كرده‌وه، چ بگا به ئابووریه‌ك كه ته‌نانه‌ت به‌رله كۆرۆناش له‌سه‌ر لێواڕی داڕمان بوو. دواهاته‌كانی كۆرۆنا ئه‌وه‌نده به‌رین بوو كه له ڕووحانیی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌وه تا وه‌زیری تهندرووستیهكهی، به‌ئاشكرا ترسی خۆیان له‌ئاست سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی ملیۆنیی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك ده‌ربڕی و ڕوو به هێزه ئه‌منییه‌كان هاواریان كرد كه به‌ربه هاتنی خه‌ڵك بۆسه‌ر شه‌قامه‌كان بگرن. لێره‌ش هه‌ر وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، كۆرۆنا زۆرترین قوربانیه‌كانی، له‌ناو خوارترین به‌شی كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵبژارد. ته‌نانه‌ت له‌مباره‌وه، جێگری وه‌زیری بێهداشتیش وتی: “به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه ڕێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له‌ناو هه‌ژارانی كۆمه‌ڵگادا زیاتره و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی و خزمه‌تگوزاری كه‌متر ده‌ستیان ڕاده‌گات. واته كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌ژاران زیاتر كاریگه‌ری داده‌نێ تا سه‌رمایه‌داران. ئه‌وانه‌ی وا خه‌ریكه كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی وا ڕۆژانه، ڕۆژمزد وه‌رده‌گرن، زیانێكی زیاتریان له‌م باروودۆخه‌دا وه‌به‌ر ده‌كه‌وێ“.
هه‌ڵبه‌ت هه‌مووی ئه‌وانه ته‌نیا به‌شێكن له باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری زاڵ به‌سه‌ر ژیانی ملیۆنان مرۆڤ و ئاكامه‌كه‌شی داڕمانی ئابووریی كۆمه‌ڵگایه. بێگومان، ئه‌م باروودۆخه بابه‌تیه‌ی ئێستا، به‌ستێنی ناڕه‌زایه‌تی و ئاخێزی جه‌ماوه‌ریه. كاتێك كه له سه‌ره‌تای مانگی گوڵاندا سێ ٣ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكاری شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵووزی كرمان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت، كاتێك كه پتر له ٥ هه‌زار كرێكاری هه‌فت ته‌په ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له ئێستادا پێنجومین حه‌فته‌ی مانگرتنی خۆیان بۆ وهدهستدانی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان وه‌پشت سه‌ر ده‌نێن، كاتێك كه ڕۆژانه هه‌واڵی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی حه‌قده‌ست وه‌رگران ته‌نانه‌ت له به‌شه دهوڵهتیهكانیشدا ده‌بیسترێ، هۆكاره‌كه‌ی داسه‌پاندنی بێره‌حمانه‌ی هه‌ژاری و برسیه‌تیه به‌سه‌ریاندا.
له ڕاستیدا ، چینی كرێكاری ئێران و ملیۆنان كه‌س له هه‌ژاران و بێبه‌شانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، ئه‌گه‌ر نایانهه‌وێ مه‌رگ و برسیه‌تیی خۆیان ببینن، ئه‌گه‌ر نایانهه‌وێ چیتر شایه‌دی هێرشی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بن بۆ سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵیان، ڕێگایه‌ك بێجگه‌ڵه خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی بوونی نییه.
هه‌ر ئه‌م ئاخێز و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیانه نیشانی ده‌دات كه جه‌ماوره‌ی خه‌ڵك چیتر حازر نین قوربانیانی بێده‌نگیی ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره بن. چیتر نایانهه‌وێ ببینن كه چۆن بێدادگاكانی ڕژیم حوكمی دژه ئینسانیی دژبه كرێكاران ده‌رده‌كه‌ن، حازر نین چیتر ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام دژبه ناڕازیانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ببینن و ڕێگه‌ش ناده‌ن كه به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیی ڕژیم هه‌ره‌شه له ناڕازیانی ئه‌م دوایانه بكه‌ن كه “لێبڕاوانه” به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه. سه‌رانی ڕژیم، ئاو خه‌ست ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه خاوه‌یان له مێشكی دا بێ، كه له ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌كی دیكه له ناڕازیانی ڕۆژانی ڕابردوو، ده‌توانن به‌یه‌كجاری خه‌ڵكی ناڕازی بخه‌نه‌وه سووچی ماڵه‌كانیان. هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی نه‌یتوانی له به‌رینایی ناڕه‌زایه‌تیی و مانگرتنی كرێكاری كه‌م بكاته‌وه، بێگومان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ده‌ركردنی حوكمی سهركوتگهرانهش ناتوانێ له به‌رامبه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕه‌وای ملیۆنان مرۆڤدا ببێته به‌ربه‌ست.