به‌ندكراوانی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه، سه‌رله‌نوێ له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌ناردنه‌وه‌یان بۆ مه‌ره‌خه‌سی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕاپه‌ڕین.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌ندێ له سه‌رچاوه مه‌حه‌للیه‌كان باس له بیستنی ده‌نگی ته‌قه‌كردن له ناو زیندان ده‌كه‌ن. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه و هه‌ڵاتنی به‌ندكراوان، به جێگیربوون له نزیك ئه‌م زیندانه خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، لانیكه‌م ٥ كه‌س له به‌ندكراوان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.