به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی زیندانی قێزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی پێیان به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه ڕاپه‌ڕین.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م به‌ندكراوانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغ بوونی زیندانه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتنی به كۆمه‌ڵ له سرویسی بێهداشتی، حه‌مام و مه‌تبه‌خ له بارودۆخێكی ناجێگیر دان. له لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراون و ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم كردووه كه سه‌رجه‌م به‌ندكراوان ئازاد بكرێن. له هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له زیندانه‌كان، مه‌ئموورانی ڕژیم خراونه‌ته ئاماده باشییه‌وه و ژماره‌ی هێزه سه‌ركوت گه‌ره‌كان له زیندانی ئه‌راك دوو به‌رابه‌ر كراون و فه‌زای ئه‌م زیندانه به توندی ئه‌منییه‌تی كراوه.