به‌ندكراوانی زیندانی “شیبان”ی ئه‌هواز ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆییانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ندكراوانی ناڕازی زیندانی “شیبان”ی ئه‌هواز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرش كراوه‌ته سه‌ریان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه تێكهه‌ڵچوون له نێوان به‌ندكراوان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه و سه‌رجه‌م ڕێگاكانی سه‌ر به زیندان له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه به‌ستراون.