ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له شاره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی کوردستان ، خوێندكارانی زانكۆی “بهشتی” ، خوێندكارانی زانكۆی “عێلم و فه‌رهه‌نگ”،خوێندكارانی زانكۆی “ئازادی ته‌برێز”،خوێندكارانی زانكۆی “ڕه‌وانشناسی”،خوێندكارانی زانكۆی “علووم ته‌ربیه‌تی” خوێندكارانی زانكۆی “كامپیووتر” خوێندكارانی زانكۆی “ڕازی کرماشان” و خوێندکارانی زانکۆی “پەیام‌نووری مەریوان” و زۆر زانكۆی دیكه، دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه له زانكۆی “سه‌نعه‌تی” شاری ئیسفه‌هان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی حه‌بی ژه‌هراوه‌ییان كردووه‌ته نێو خواردنی خوێندكارانه‌وه.