ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانبار، به‌ندكراوان له زیندانی دیزڵ ئابادی كرماشان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك ڕاپه‌ڕیون و تێكهه‌ڵچوونێكی توند له نێوان به‌ندكراوان و هێزه‌كانی ڕژیمدا ڕووی داوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، پاش ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ئه‌و زیندانه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان، هێزێكی زۆری ئه‌منی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و زیندانه كردووه و به مه‌به‌ستی ڕێگری له هه‌ڵهاتنی زیندانیان، له ده‌وروبه‌ری ئه‌و زیندانه جێگیر كراون. هه‌روه‌ها شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان، بنه‌ماڵه‌كانیان خوازیاری چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان بوون، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان و ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانه‌وه ئه‌م داخوازییه‌ی بنه‌ماڵه‌كان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
