به‌هۆی ڕاوه‌ستانی پڕۆسه‌ی دانووستاندنه‌كانی به‌رجام له شاری ویه‌ن، “عه‌لی باقری-كه‌نی” دانووستانكاری باڵای كۆماری ئیسلامی ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به په‌له شاری ویه‌نی جێهشت و به‌ره‌و تاران گه‌ڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جێهێشتنی شوێنی دانووستاندنه‌كان له‌لایه‌ن “عه‌لی باقریه‌وه” له كاتێكدا ئه‌نجام دراوه كه “جۆزێف بورل” به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی ڕاوه‌ستانی خولی دانووستاندنه‌كانی زیندووكردنه‌وه‌ی به‌رجام، له پایته‌ختی ئوتریشی به هۆكاری نادیار ڕاگه‌یاندووه. به‌پێی وته‌ی شاره‌زایانی سیاسی، هۆكاری ڕاسته‌وخۆی ڕاوه‌ستانی دانووستاندنه‌كانی به‌رجام له شاری ویه‌ن، بۆ بیانووگرتنی ڕووسیه له وڵاتانی ڕۆژئاوایی به تایبه‌ت ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.