به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی هێزی سه‌ركوت و هه‌روه‌ها ترساندنی خه‌ڵك له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستیان به ڕاهێنان كردووه.
به پێی ئه‌و وێنانه به سه‌دان هێزی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به هه‌ڵكردنی ئاگر و هه‌روه‌ها به مۆتۆسیكلته‌وه له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و خۆیان بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له داهاتوودا ئاماده ده‌كه‌ن. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه سەرەکیەکانی بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك، په‌ره به ڕاهێنانی هێزه‌كانی و سه‌ركوتی خه‌ڵك ئه‌دات و ته‌نانه‌ت ڕۆژ به ڕۆژ ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان به‌رزتر ده‌كاته‌وه.