به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، “بەرهەم ساڵح” سەرۆک كۆماری عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه، “عەدنان زەرفی” بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ڕاسپارد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، عه‌دنان زەرفی ڕابەرایەتی ئیئتیلافی نەسڕ لە پەرلەمانی عێراق دەکات و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا بەرپرس بوووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، عه‌دنان زه‌رفی دووهه‌م بهربژێرێكه كه به‌رهه‌م ساڵح به‌دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “عادڵ عه‌بدول مێهدی” ڕایسپاردووه بۆ پێكهێنانی حوكمه‌تی نوێ. به‌ر له ناوبراو “محه‌ممه‌د تۆفیق عه‌لاوی” بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ڕاسپێردرابوو، به‌ڵام دوای یه‌ك مانگ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.