کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕادەست كردنی دەسەڵاتی ئیدارەکانی پزیشکی یاسایی به‌ حیفازەت ئیتلاعاتی گشتیی

ڕادەست كردنی دەسەڵاتی ئیدارەکانی

ڕادەست كردنی دەسەڵاتی ئیدارەکانی

پاش بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکان لە ئێران و کوردستاندا، دەسەڵاتی ئیدارەکانی پزیشکی یاسایی ڕادەستی حیفازەت ئیتلاعاتی گشتیی دەزگای دادوەری کرا.

پاش بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و کوردستاندا، دەسەڵاتی ئیدارەکانی پزیشکی یاسایی سەرتاسەری ئێران، بەتەواوی ڕادەستی حیفازەت ئیتلاعاتی گشتیی دەزگای دادوەری کرا، تا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە مۆڵەتی بەخاکسپاردن لەم ڕۆژانەدا بڵاو نەبێتەوە. جێگه‌ی ئاماژیه‌، چاوەدێری لەسەر ئیداراتی پزیشکی یاسایی چڕتر بووەتەوە و دادگوستەری و حیفازەت ئیتلاعاتی گشتیی دەزگای دادوەری، لە هەر جۆرە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانی ناڕازییان، خۆیان دەبوێرن. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان بە گران کردنی بێنزین، دەیان هاووڵاتیی ناڕازی لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کوژراون و بریندار بوون. تا ئێستا بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران، ئامارێکی وردیان سەبارەت بە ڕێژەی قوربانییانی ناڕەزایەتییەکان، ڕانەگەیاندووە.