کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕادەست‌کرانی حیزبوڵڵا لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە مەبەستی ئازادکردنی داراییەکان

ڕادەستکرانی حیزبوڵڵا لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە مەبەستی

 

ڕۆژی ڕابردوو و لە هەلومەرجێکدا کە گفتوگۆکان لەسەر ئاگربەست و داراییە بلۆک کراوەکان بەردەوام بوون، بەرپرسانی لوبنان ئاماژەیان بە گۆڕانکاری هەڵوێستەکانی تاران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی لوبنان ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بۆ ئازادکردنی داراییە بلۆک کراوەکانی لەلایەن ئەمریکاوە، ئامادەیە حیزبوڵڵای لوبنان لە پشتگیرییە سیاسی و سەربازییەکانی خۆی دووربخاتەوە و لە بەشێک لە پشتیوانییەکانی لەو گرووپە پاشەکەشە بکات. بەپێی دوایین هەواڵەکان، وەزیری دادگوستەری لوبنان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەڵوێستە لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا هاتووە، کە تێیدا تاران ئامادەیە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن، لە هەندێک مەرجی خۆی کەم بکاتەوە. ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، لە کاتێکدا کە حیزبوڵڵا لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا زیانی زۆری بینیوە، پێویستە بایەخ بە دۆخی ناوخۆی لوبنان بدرێت و هەوڵ بدرێت ئارامی ناوخۆیی بپارێزرێت. ئەم وتانە لە دۆخێکدان کە بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەردەوام خۆی وەک پشتیوانی سەرەکیی حیزبوڵڵا پیشان داوە و ئەم گروپەی وەک ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتە ناوچەییەکانی بەکار هێناوە.