
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانیی ئۆكراین كه له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێرانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه، له‌سه‌ر داوای وڵاتی ئۆكراین، راده‌ستی حكوومه‌تی كییه‌ف ده‌كرێته‌وه.
“حه‌سه‌ن ره‌زایی فه‌ر”، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ڕووداوه‌كان له دامه‌زراوه‌ی گه‌شته ئاسمانییه مەدەنییەکانی ئێران، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمیی ته‌سنیم ئاشكرای كرد، سندوقی ره‌شی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له تاران به مووشه‌ك خرایه خواره‌وه، ره‌وانه‌ی ئۆكراینا ده‌كرێته‌وه. حه‌سه‌ن ره‌زایی فه‌ر باسی له‌وه كرد كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پسپۆڕان كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه له ئۆكراینه‌وه هاتبوون، ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاندووه: “سندوقه ره‌شه‌كه له ئێران ناكرێته‌وه. به‌ڵكو له‌سه‌ر خواستی ئۆكراینییه‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كرێته‌وه.
