سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٩ رۆژ له ئێعدامی “حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو”، هێشتا ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش له سێداره دانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، نه ته‌نیا شوێن و كاتی له سێداره‌دانی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵكوو ته‌رمه‌كه‌شی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناكات. ناوبراو له لایه‌ن دادگای حكومه‌ته‌وه به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم”، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كه پاش چه‌ند ساڵ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار، سه‌رئه‌نجام له سه‌ره‌تای مانگی گوڵان له سێداره‌درا.