به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ته‌رمی كۆمه‌ڵێك له به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌كراون.
له دوایین هه‌واڵه‌كانی ڕۆژی هه‌شته‌می خۆپێشاندانی خه‌ڵكدا، “شایان ئه‌سه‌دوڵڵاهی” جه‌وانی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان گیانی به‌ختركووده، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی زه‌وت كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونێكی زۆری بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ڕاده‌ستیان نه‌كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شارستانی ئه‌زنا، گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه تاكوو له میدیاكانی سه‌ربە حكومه‌تدا به ناچار دان به‌وه‌دا بنێن كه ڕۆڵه‌كه‌یان له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه كوژراوه و ئه‌م جه‌نایه‌ته بخنە ئەستۆی نەیارانی ڕژیم.
