میدیای “ئۆیل پرێس” له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ئێران و ڕووسیه له‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتی و گازییه‌كانی ده‌ریای خه‌زه‌ر ڕێك كه‌وتوون و په‌یماننامه‌ی ٢٠ ساڵه‌یان واژۆ كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ساڵی ٢٠١٩ ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ده‌وری سه‌ره‌كی له گۆڕانی دۆخی حقووقی حه‌وزه‌ی ده‌ریای خه‌زه‌ردا هه‌بووه و پشكی ئێران له ٥٠ له سه‌ده‌وه بۆ ١١ له سه‌د كه‌م كراوه. به‌پێی به‌راوه‌رده‌كان، شارستانی چالووس ١٢٤ ملیارد متری چوارگۆشه سه‌رچاوه‌ی گازی هه‌یه كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر چواری سه‌رچاوه گازییه‌كانی پارسی جنووبی. سه‌رچاوه گازییه‌كانی پارسی جنووبی به ته‌نیایی ٤٠ له سه‌دی كۆی گشتی سه‌رچاوه‌كانی گازی ئێران و ٨٠ له سه‌دی گازی به‌رهه‌م هاتوو له مه‌یدانه گازییه‌كانی ئێران پێك دێنێت.
