کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاده‌ستكردنی دوو پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی ئێران به‌ ستادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام

ڕاده‌ستكردنی دوو پاڵاوگه‌ی گه‌وره‌ی ئێران به‌ ستادی ئیجرایی فه‌رمانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو پاڵاوگه‌ی گازی فه‌جری جه‌م و پارسیان به‌ شێوه‌ی نهێنی ڕاده‌ستی ستادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام كراون.

به‌وته‌ی كرێكاران، ڕاده‌ستكردنی ئه‌و دوو پاڵاوگه‌یه‌ به‌دوای بڕیاری خامنه‌یی بۆ خسووسی سازی زۆرتر و ته‌عینی گرووپێكی ٧ كه‌سی بۆ فرۆشتنی ئه‌مواڵی زیاده‌ی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، جێبه‌جێ كراوه‌ و چاره‌نووسی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ و داخوازییه‌كانیان به‌ ناڕوونی ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌پێی فه‌رمانی خامنه‌یی هیچ چاودێرییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه دا نییه‌ و پارێزراوی قه‌زاییان هه‌یه‌.