کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

چەواشەکاری بەرپرسانی ڕژیم لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ

چەواشەکاری بەرپرسانی ڕژیم لەسەر هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ

بەرپرسی ڕێگاوبانی ئوستانی سنە ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٨٠ لەسەدی هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوی هاتووچۆ پەیوەندی بە هەڵەی شۆفێرانەوە هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕووی کوالێتی ئۆتۆمبێل و ڕێگاوبانی جاددەکانەوە هیچ جۆرە ئیستانداردێک بوونی نییه‌.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣ هەزار و ٣٠٥ هاووڵاتیی بەتەنیا لە ئوستانی سنە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوه‌ گیانیان لەدەستداوە و بەوتەی شارەزایان نەبوونی کواڵێتی لە ئۆتۆمبێلەکانی بەرهەم هاتووی ناوخۆی ئێران و خراپی ڕێگاوبانەکان دوو هۆکاری سەرەکی کەوتنەوی ڕووداوی هاتووچۆ و هاوکات هۆکاری گیان لەدەستدانی سەر نشینانی ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە تووشی ڕووداو دەبنەوە.