پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به سێ مانگ له ساڵی نوێ، سه‌ره‌نجام شۆرای باڵای كار، شه‌وی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، ڕێكه‌وتنی خۆی له‌سه‌ر لانیكهمی حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند. ئاگادارین كه پێشتر له ٢٠ی خاكه‌لێوه‌دا شۆرای باڵای كار ئاستی لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكارانی بۆ ساڵی ١٣٩٩، به زیادكردنی ٢١ له‌سه‌د به حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردوو، یه‌ك ملیۆن و ٨٣٥ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یاندبوو. ئه‌و ڕه‌قه‌مه ئه‌وه‌نده بێشه‌رمانه بوو كه ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی به‌ناو كرێكاری، واته ئه‌وانه‌ی وا ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تن له‌ناو ئه‌و شۆرایهدا، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رز ببۆوه و ڕێكهوتنهكهیان واژۆ نه‌كردبوو. له ئێستادا له‌گه‌ڵ تێپهڕنیی نزیك به دوو مانگ و ململانێ و چه‌نه لێدانه‌كانی نێوان هه‌ر دووك لا و تۆمار كردنی سكاڵای ڕێكخراوه زه‌رده كرێكاریه‌كانی سه‌ربه خانه‌ی كاریگه‌ر بو دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری به ئامانجی پێداچوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی لێپرسینه‌وه و دیوانی شۆرای باڵای كار به‌سه‌ر لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان و ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تیی هێندێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیس، شۆرای باڵای كار پاش وه‌دواخستنی چه‌ندین دانشتنی خۆی، كۆبووه‌وه و به وته‌ی هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تیی ئێران “پاش ٧ كاتژمێر چه‌نه‌لێدان له نێوان ئه‌ندامانی شۆرای باڵای كار“، سه‌ره‌نجام لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان، ٥ له‌سه‌دی پێ زیاد كرا. به‌ڵام هاوكات ٧٥ هه‌زار تمه‌نیش له حه‌قی سه‌نه‌وات كه‌م كرایه‌وه. به پێی ڕێكه‌وتنی تازه له شۆرای باڵای كاردا، مزدی پایه ده‌بێته یه‌ك ملیۆن و ٩١١ هه‌زار تمه‌ن. هه‌روه‌ها حه‌قی مه‌سكه‌نی كرێكارانیش به زیادكردنی بڕی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن، ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كرا. ئه‌ندامانی به‌ناو كرێكاریی شۆرای باڵای كار له جه‌ره‌یانی دوو مانگ چهنهلێداندا خوازیاری ئه‌وه‌بوون كه حه‌قده‌ستی پایه تا دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیاد بكرێت. له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌رانی خاوهنكاران به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و توندبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری، خوازیاری “فریز كردن“ی حه‌قده‌سته‌كان و هێنانه خواره‌وه‌ی حه‌قی سه‌نه‌واتی ساڵانه بوون. هه‌موو ئه‌و چهنهلێدانانه و دیاری كردنی “سنووری تاقه‌ت هێنان” و هه‌ڕه‌شه‌ی خاوهنكاران سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی هێزی كار و شه‌ڕ و ئاشتیی نوێنه‌رانی به‌ناو كرێكاری، له باروودۆخێك دایه كه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، هێڵی هه‌ژاریی ڕه‌سمیی له تاران چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یاندبوو و كۆمیته‌ی مزدی شۆرای باڵای كاری ڕژیمیش له ڕه‌شه‌ممه و به‌ر له قه‌یرانی كۆرۆنا، ڕه‌قه‌می سه‌به‌دی بژێوی چوار ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رئاورد كردبوو و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كانیش ئه‌م ڕهقهمهیان ٩ ملیۆن تمه‌ن ڕاگه‌یاندبوو. شۆرای باڵای كار ته‌نانه‌ت به بێ ڕه‌چاوكردنی مادده‌ی ٤١ی یاسای كاری كۆماری ئیسلامی، كه نرخی ته‌وه‌رۆم و سه‌به‌دی بژێو به پێوه‌ری دیاری كردنی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان ده‌زانێت، حه‌قده‌ستێكی دیاری كرد كه لانیكه‌م ٢٠ له‌سه‌د له نرخی ڕه‌سمیی ته‌وه‌رۆم كه‌متره. شۆرای باڵای كار فریوكارانه زیاد كردنی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن حه‌قی مه‌سكه‌ن به ڕووی كرێكاران داده‌دات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٣ له‌سه‌دیی قیمه‌تی مه‌سكه‌ن له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا له‌چاو ساڵی ڕابردوو مانای واقعیی ئه‌م به‌ناو زیادكردنه‌ی حه‌قی مهسكهنهمان پێ نیشان ده‌دات. ئاشكرایه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی مه‌سكه‌ن ده‌ستبه‌جێ ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كرێی ماڵ و هه‌روه‌ك بینیمان له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا ئاستی كرێی ماڵ ٤٠٠ تا ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز بۆوه. واته حه‌قی مه‌سكه‌نی كرێكاران، كه گۆیا قه‌راره دڵاواڵه‌یی ده‌وڵه‌تیش نیشان دات، ته‌نانه‌ت نیوه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێی ماڵیش قه‌ره‌بوو ناكاته‌وه. له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه حقووقی ٧٥ له‌سه‌دی خانه‌نشینانیش به پێی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كان دیاری ده‌كرێت، كه‌وابوو ده‌بینین كه ئه‌وه ته‌نیا حه‌قده‌ست وه‌رگرانی دامه‌زراو نین كه ته‌نانه‌ت به‌و حه‌قده‌سته‌وه ناتوانن هه‌زینه‌ی ده ڕۆژی ژیانی خۆیانی پێ دابین بكه‌ن، به‌ڵكوو ملیۆنان كه‌س له خانه‌نشینانیش پاش چه‌ند ده‌یه ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت له حاڵێكدا كه هێزێكی وایان له جه‌سته دا نه‌ماوه، ڕێگایه‌كیان نییه بێجگه‌له ئه‌وه‌یكه بۆ دابین كردنی بژێویان، بڕۆنه بازاڕی ناڕه‌سمی و به مزدێكی كه‌متر له لانیكهمی حهقدهستهكهیانهوه، خۆیان له برسیه‌تی ڕزگار بكه‌ن.
ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره له حاڵێكدایه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ده‌رفه‌تێكی گونجاوی بۆ سه‌رمایه‌داران خۆڵقاندووه تا ملیۆنان كه‌س بێڕه‌حمانه فڕێ ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ڕێك له دڵی ئه‌و باروودۆخهدایه كه ده‌رفه‌تێكی له‌باریش بۆ شۆرای باڵای كار ده‌خوڵقێت كه به‌مجۆره بێشه‌رمانه په‌لامار به‌رێته سه‌ر ژیان و بژێوی كرێكاران. ئه‌گه‌ر ملیۆنان كه‌س له ماوه‌ی حهقتهكانی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و بێ كهفایهتیی ڕژیم له مه‌هار كردنی ئه‌م ویرووسه، به ئه‌رته‌شیی ملیۆنیی بێكاران په‌یوه‌ست بوون، كه‌وابوو چ ده‌رفه‌تێك له‌وه باشتر كه به بیانووی خاوبوونه‌وه‌ی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان هه‌موو یاسا و ڕێساكان بخه‌نه ژێر پێ. به‌جۆرێك كه ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار ته‌نانه‌ت له ده‌وری یه‌كه‌می وتووێژه سێ لایه‌نه‌كاندا، نوێنه‌رانی زه‌ردی كرێكارییان ده‌ور لێداوه‌ته‌وه و به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان لانیكهمی حهقدهستهكهیان ڕاگه‌یاندووه.
له باروودۆخێكدا كه هه‌موو ڕۆژێ، له لایه‌كه‌وه نرخی ته‌وه‌رۆم ده‌ڕواته سه‌رتر و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رده‌وام پووڵی ئێران بێ ئه‌رزشتر ده‌بێت، به بڕێك لێكدانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هاوكات چ په‌لامارێكی وهحشیانهشیان بۆ سه‌ر ژیان و بژێوی ملیۆنان بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری به دیاری كردنی ئه‌و ئاسته له لانیكهمی حه‌قده‌ست، ڕێكخستووه. ئه‌وانه‌ی وا له شۆرای باڵای كاردا دانیشتوون، ڕه‌نگبێ لایان وابێ كه دواهاته‌كانی كۆرۆنا ده‌رفه‌تێكی گونجاو به چینی كرێكار نادات تا به‌ره‌نگاری ئه‌م په‌لاماره وه‌حشیانه‌یه ببنه‌وه، به‌ڵام چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و جم و جۆڵه كرێكاریه‌كانی ته‌نیا یه‌ك مانگی ڕابردوو، پووچه‌ڵ بوونی خه‌یاڵاتی ئه‌وانمان پێ نیشان ده‌دات. ئه‌وه‌یكه ناكرێ حاشای لێبكرێ، ئه‌وه‌یه كه چینی كرێكاری ئێران له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، گه‌لێك خه‌باتی شكۆداری ڕێكخستووه و به بۆنه‌ی هه‌ر ئه‌و خهباتهشیهوه، به‌ره‌و ناوه‌ندی گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵگا ڕۆیشتووه. نه داسه‌پاندنی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاری و نه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و نه لێدانی قه‌مچی و شهللاق، نه‌یتوانیوه ببێته به‌ربه‌ستێك له به‌رامبه‌ر ئیراده و عه‌زمی كرێكاران بۆ پێشڕه‌وی كردنیان. ئه‌گه‌ر نه‌بوونی ڕێكخراوی به‌هێز و خه‌باتكار و جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی كرێكاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌لاماری چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، یه‌كێك له كه‌م و كوڕیه‌كانی چینی كرێكاره، به‌ڵام كێ ده‌توانێ ئیدیعای ئه‌وه بكات كه خه‌باتی شكۆداری كرێكارانی هه‌فت ته‌په، فوولادی ئه‌هواز، هێپكۆی ئه‌راك و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی موعه‌لیمان و خانه‌نشین كراوان، به‌ستێنێكی عه‌ینی و ماددی بۆ ڕێكخستنی ئه‌رته‌شی ملیۆنیی كرێكاران له پێناو خۆیه‌كلاكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه نین. بێ گومان، چینی كرێكار به تێپه‌ڕین له باروودۆخی داسه‌پاوی كۆرۆنا و به پشت به‌ستن به ئه‌زموونه به‌نرخه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی، سه‌پاندنی ئه‌و ڕاده‌یه له هه‌ژاری، به‌سه‌ر ملیۆنان مرۆڤ، بێ وڵام ناهێڵێته‌وه.