کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چینی كرێكاری جیهان، دژوارترین “ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی” ته‌مه‌نی خۆی تێپه‌ڕاند

download

download

چینی كرێكار لهئاست جیهاندا، ڕۆژی ڕابردوو لهباروودۆخێكدا بهرهوپیری ئهوهڵی مانگی مهی، هێمای یهكگرتوویی و هاوپشتیی جیهانیی كرێكاران، ڕۆیشت كهبێجگهلهكارهساتی قهیرانی ئابووریی نیزامی سهرمایهداری، لهگهڵ دواهاتهكانی وێرانكهری ویرووسی كۆرۆناش بهرهوڕوو بوو. ئهمساڵ، ئهگهرچی بههۆی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهو خۆپاراستن لهبهرامبهر ئهم نهخۆشیهدا، كرێكاران لهوڵاتانی جیهان نههاتنهسهر شه‌‌قامهكان و مارشهشكۆدارهكانی ئهوڵی مانگی مهی، ڕۆژی جیهانیی هاوپشتی و ناڕهزایهتی جیهانی  چینی كرێكاریان دژبهنیزامی سهرمایهداری بهڕێوهنهبرد، بهڵام پتر لهساڵانی ڕابردوومانا و ناوهرۆكی دژهمرۆیی و ناڕهوابوون و بێ تواناییی ئهم نیزامهیان لهبهڕێوهبردنی كۆمهڵگا بۆ وهدهركهوت و مهشخهڵی تووڕهیی و نهفرهتیانی زیاتر گهشاندهوه‌. ئهوان نابهرپرس بوونی نیزامی سهرمایهدارییان لهئاست پاراستنی سڵامهت و گیانی ئینسانهكان بینی. كرێكاران بۆ جارێكی دیكهدیتیان كهلهپیوهنده‌‌كانی زاڵمانهی نیزامی سهرمایهداریدا، دواهاتهكانی كۆرۆنا و ههموو بهڵایهكی سرووشتیی دیكه، بهر لهههمووان و پتر لهههر ههمووان یهخهی ئهوان دهگرێت و ژیان و گوزهرانیان دهخاتهمهترسیهوه‌.

ڕۆژی چوارشهممه١٠ی گوڵان و دوو ڕۆژ بهرلهئهوهڵی مانگی مهی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕێكخراوی جیهانیی كار لهڕاپۆرتێكیدا ڕایگهیاند: “ژیان و گوزهرانی یهك ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن ژن و پیاوی كرێكار لهئاست جیهاندا بههۆی بێكاری، كهوتووهتهژێر مهترسیهوه‌. كرێكاران كهیهكهمین قوربانیانی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنان و كاری خۆیان لهدهست دهدهن، لهههموو جۆر سهرچاوهیهكی داهاتی دیكهو بێمهی بێكاری و تهندرووستی بێبهرین و لهگهڵ مهترسیی برسیهتیی بهرهوڕوون“. ئهم ڕاپۆرتهههروهها باس لهوهدهكات كهلهماوهی حهفتهكانی ڕابردوودا باروودۆخهكهڕۆژ بهڕۆژ خراپتر بووهو لهگهڵ داخران و نابووت بوونی پتر له٤٠٠ ملیۆن بۆنگا و ناوهندی چكۆله و مامناوهند، پتر لهیهك ملیارد مرۆڤیش كارهكانیان لهدهست داوهو وێڕای بنهماڵهكانیان بهرهوڕووی ههژاری و دهست كورتی بوونهتهوه‌.

ئهوهیكهلهڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانیی كاردا هاتووهبهشێك لهو ڕاستیهیهكهچینی كرێكار و جهماوهری ههژار و بێبهش لهئاست جیهاندا لهگهڵی بهرهوڕووه‌. پانتایی ههژاری و برسیهتی جیهانیی ئهم كارهساتهمرۆییهكاتێك زیاتر ئاشكرا دهبێت كهئهوهلهبهرچاو بگرین كهزۆربهی ههرهزۆری ئهم یهك ملیارد و ٦٠٠  ملیۆن ژن و پیاوه، تهنیا نان دهرهێنهری بنهماڵهكانیان بوون. سهرهڕای ههمووی ئهمانه، ئامارهكانی ڕێكخراوی جیهانیی كار بهپێی ڕاپۆرتی ڕهسمیی دهوڵهتهكان ئامادهدهكرێنكهزۆربهیان لهگهڵ ڕاستیهكانی ناو كۆمهڵگا زۆر لێك دوورن.  بهتایبهت لهوڵاتانێك وهكوو ئێران كهدهسهڵاتی سهركوت و زهبروزهنگ، ههموو ئامار و ڕاپۆرتهكان نهك بهپێی ڕاستیهكان، بهڵكوو بهپێی تێبینییهسیاسی و ئهمنیهتیهكان ڕادهگهیهنێ.

بهڵام كێشهو گرفتی كرێكاران لهئێران، تهنیا دواهاتهكانی قهیرانی ویرووسی كۆرۆنا نین‌. بهڵكوو باقیی قهیرانهپێكهاتهییهكانی دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامیی سهرمایهكهلهماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا لهپهنا گهمارۆ و دزی و گهندهڵیهكانی ناو دهسهڵات، ژیان و گوزهرانی كرێكارنیان كردووهتهئامانج، ڕۆڵێكی بهرچاویان لهخوڵقاندنی كێشهو بێ مافیهكاندا بووه‌. ناوهندی لێكۆڵینهوهكانی مهجلیسی كۆنهپهرستی ڕژیم، دوو ڕۆژ لهمهوبهر دانی بهوهدانا كهتا كۆتایی ئهمساڵ بههۆی دواهاتهئابووریهكانی ویرووسی كۆرۆنا لهئێران، پتر له٦ ملیۆن و ٤٠٠ ههزار كهسی دامهزراو، پیشهكانی خۆیان لهدهست دهدهن. كهوابوو ملیۆنان كهس لهكۆمهڵگای ٤٠ ملیۆن كهسیی بنهماڵهكرێكاریهكان كهلهڕاستیدا خاوهنی دهریایهكن لهسهرچاوهی سرووشتی، لهههژاری و برسیهتیدا گرفتار دهبن.

وڵامی ڕژیمی ئیسلامی لهبهرامبهر ئهم كارهساتهمرۆییهو خواستی كرێكاران، سهپاندنی باروودۆخی فهلاكهتبارتر بووه‌‌ بهسهر كرێكاران و باقی جهماوهری خهڵكی زهحمهتكێشلهڕێگهی سهركوت و زیندان و ئهشكهنجهوه‌. بێ گومان، بهلهبهرچاوگرتنی داڕماوییهئابوورییهكهی، ڕژیم لهبهرامبهر دواهاتهكانی قهیرانی كۆرۆناشدا، ڕێگایهك بێجگهلهسهركوت ناگرێتهبهر. بهڵام لهبهرامبهردا، كرێكاران و جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی ئێرانیش دهست لهسهردهست دانانێن و ڕێگهنادهن ئهم ڕژیمهجهنایهتكارهژیان و چارهنووسی ئهوان فیدای بهرژهوهند و مانهوهی دهسهڵاتهدژهمرۆییهكهی كات.

ڕێكخراو و ههڵسووڕاوانی سهربهخۆی كرێكاری و باقی بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهوهك نوێنهرانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی كۆمهڵگا، لهبهیانییههاوبهش و تاكهكهسیهكاندا، كهلهسهروبهندی ئهوڵی مانگی مهی ئهمساڵدا بڵاویان كردووهتهوه، جیدیتر لهساڵانی ڕابردوو لهسهر درێژهی خهبات بۆ دهستهبهر كردنی مافهئابووری و چینایهتیهكانی خۆیان پێداگریان كردووه‌. ئهوان نیشانیان داوهكهسهركوت و زیندان و ئهشكهنجهو ئێعدام لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا نهیتوانیوهئهوان لهپهیگیر كردنی خواستهسهرهكیهكان پازگهز كات. ڕێكخراو و ههڵسووڕاوانی كرێكاری لهسهروبهندی ئهوڵی مانگی مهیدا لهڕاگهیهندراو و بهیانییهكانی خۆیاندا خوازیاری زیاد كردنی حهقدهست بهپێی ههزینهسهبهدی بژێو و ڕێژهی تهوهرۆم، دابین كردنی بیمهبێكاری و مافی بهڕێوهبردنی ناڕهزایهتی و كۆبوونهوهو مانگرتن بوون. ئهوان سهرهڕای دهربڕینی خواستی پیشهیی خۆیان و باقی زهحمهتكێشانی ناو كۆمهڵ، داخوازیهسیاسی و چینایهتیهكانی خۆشیان دهربڕیوهو خوازیاری ئازادیی ڕێكخراو و چالاكیی سیاسی و ههڵوهشاندهنهوهی داسهپاندنی حیجابی زۆرهملی و كۆتایی هێنان بهدیاردهی كۆڵبهری و كارتۆن خهوی و گۆڕ خهوی بوون. ئهوان ههروهها خوازیاری بهڕهسمی ناسینی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن و ڕۆژی خوێندكار و موعهلیم بوون و لهسهر ئازادیی ههموو كرێكاران و موعهلیمان و چالاكانی مهدهنی و سیاسیی بهندكراو و ههروهها لهوهش گرینگتر، لێبراوانهلهسهر پێویستیی ڕێكخراو بوونی كرێكاران وهك ئامرازی پێویست بۆ دهستڕاگهیشتن بهگشت خواستهكانیان، پێداگریان كرد.

بێ گومان، لهدهورانی پاش كرۆنادا، جیهان بهگشتی و وڵانێك وهكوو ئێران بهتایبهتی، كهههتا ئێستا ڕژیمی ئیسلامی بۆ درێژهی دهسهڵاتهكهی دهستی داوهتهكوشتار و سهركوت و زیندان و ئهشكهنجه،  شایهدی گۆڕانكاریهكی ڕیشهیی و لێكههڵوهشانی ئابووری دهبێت. ئهم باروودۆخه، ههر لهئێستاوهترسی خستووهتهناو دڵی حاكمانی سهرمایهوه‌. لهوهها باروودۆخێكدا تهنیا بزووتنهوهی كرێكاری و سۆسیالیستیی یهكگرتوو و ڕێكخراو، بهستراتێژ و ئاراستهی چینایهتیهوه، دهتوانێ لهم گۆڕانكاریهكۆمهڵایهتیهدا، دهور و نهخشی مێژوویی و چارهنووس سازی خۆی بنوێنێ و كۆمهڵی مرۆڤ لهههژاری و فهلاكهت و دیلیهتی نیزامی سهرمایهداری ڕزگار كات.