چینی كرێكاری ئێران ئه‌مساڵ له باروودۆخێكدا به‌ره‌وپیری ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار ده‌ڕوات كه له یه‌كێك له دژوارترین باروودۆخهكانی كار، ژیان، حه‌یاتی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندرووستی و ده‌رمانیدا به‌سه‌ر ده‌بات. دیكتاتۆریی سیاسی و ئایینی كه پشتیوان و په‌ره‌پێده‌ری سته‌می چینایه‌تییه، له ماوه‌ی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا، به‌رده‌وام به‌سه‌ر ژیانی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش و هه‌ژاری ئه‌م كۆمهڵگایهوه بووه. له ماوه‌ی ١٤ مانگی ڕابردوودا و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا كه به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی سه‌رانی حكوومه‌تی ئیسلامین، كرێكاران و توێژی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا كه له كه‌مترین پشتیوانیی ئه‌منییه‌تی بێبه‌رین، زۆرترین قوربانییان داوه. چینی كرێكار و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی له ئامرازه‌كانی خه‌بات، له‌وانه ڕێكخراوی حیزبی و ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، مافی كۆبوونه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن و ده‌ربڕینی بیر و بۆچوون بێبه‌ری كراون. نه‌بوونی ئه‌م ئامرازانه‌ی خه‌بات له ده‌ستی كرێكاراندا، به‌مانای چه‌ك كردنیانه له نه‌به‌ردێكی دژوار له‌گه‌ڵ دوژمنی پڕچه‌ك و بێبه‌زه‌یی كه به هیچ شتێك بێجگه‌له ملكه‌چ بوون و كۆیلهتیی كرێكاران ڕه‌زایه‌ت نادات. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ چینی كرێكاری ئێران به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، مه‌رگی شێنه‌یی و سوانه‌وه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی. ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی ئێران وێڕای ئاگاداربوون له‌م حه‌قیقه‌ته، به‌م ڕاده‌یه له باروودۆخی كۆیلهئاسای چینی كرێكار هێشتا ڕازی نین و ڕۆژ به ڕۆژ گوشاره‌كانیان دژبه‌م چینه زیاتر ده‌كه‌ن تا قازانجی زیاتر به‌ده‌ست بێنن. چینی سه‌رمایه‌داری ئێران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانی كه كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و باسكی چه‌كداری ئه‌م چینه‌یه، به باشی ده‌زانێ كه سه‌روه‌تی ئه‌وان به‌رهه‌می چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ‌سنوور و هه‌ژاریی كرێكارانه و بێبه‌ش ڕاگرتن و هه‌ژاریی كرێكارانیش سه‌رچاوه‌ی زیادبوونی ڕۆژانه‌ی سه‌روه‌تی ئه‌وانه.
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران له داسه‌پاندنی بێ مافیی ڕۆژانه دژبه چینی كرێكار، پێنه‌دانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دایمی و هێنانه‌گۆڕی گرێبه‌ستی كاتی و سپی ئیمزا، په‌یڕه‌و نه‌كردنی یاسای كاری دژه كرێكاریی ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵ بۆ گۆڕینی زیاتری به‌قازانجی خاوهنكاران، خستنه ده‌ره‌وه‌ی كارگاكانی كه‌متر له ١٠ كرێكار له بازنه‌ی به‌ركه‌وتنی یاسای كار، نه‌بوونی بیمه‌ی بێكاری و دابین نه‌كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ده‌رمانی، بوونی ملیۆنان بێكار وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دژبه كرێكاران، په‌ره‌پێدانی باقیی كێشه و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك ئێعتیاد، هه‌ژاری، له‌شفرۆشی، كاری منداڵان، قه‌تڵ و هاوشێوه‌كانی، كه له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا چنیی كرێكار و توێژه بێبه‌ش و سته‌ملێكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كاته قوربانی، له زومره‌ی باقی دواهاته‌كانی نیزامی گه‌نده‌ڵی سه‌مایه‌داری و ده‌وڵه‌تی ئیسیلامیی داكۆكیكاری ئه‌م نیزامه‌یه له ئێرانی ئه‌مڕۆدا.
له وه‌ها باروودۆخێكی دژوار و ناله‌باردا، ساڵی ڕابردوو، ساڵی په‌ره‌سه‌ندن و گشتگیریی ویرووسی كۆرۆنا، ساڵی مه‌رگ و گیرۆده‌بوونی كرێكاران و بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا به‌م ویرووسه و هاوكات ساڵی دیاری كردنی حه‌قده‌ستی بێبایه‌خی یه‌ك ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار تمه‌ن بوو. حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگی كرێكارانی ئێران له ساڵی ١٣٩٩ كه‌متر له ١٠٠ دۆلار بوو كه به پێی ڕاپۆرتی ده‌فته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئابووریی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس “ڕێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران گه‌یشتووه‌ته نزیك ٣٥ له‌سه‌د. واته ٣٥ له‌سه‌دی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری دان“. هه‌ڵبه‌ت ئاماری ناوه‌نده‌كانی ڕژیم یه‌كجار له واقعییه‌ت دوورن و له ئێستادا ڕێژه‌ی هه‌ژاریی ڕاسته‌قینه له ئێران پتر له ٦٠ له‌سه‌د به‌رئاورد ده‌كرێت. له وه‌ها باروودۆخێكدا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی نه‌بوونی ئاسۆیه‌ك بۆ باشتر بوونی باروودۆخی ئابووری و دژوارتر بوونه‌وه‌ی ژیان له‌مساڵدا، حه‌قده‌ستی كرێكاران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار و به‌بێ حزووری نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران له ساڵی ١٤٠٠دا، ٣ به‌رابه‌ر كه‌متر له ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم و دابین كردنی ژیانێكی ئاسایی كه پتر له ١٢ ملیۆن تمه‌ن له مانگ دایه، دیاری كرا.
له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، كۆرۆنا بوو به ده‌رفه‌تێك بۆ ڕژیم و سه‌رمایه‌داران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی كرێكاری. ئه‌م نه‌خۆشییه هاوكات خه‌ساری قورسی گیانی و ئینسانیی به‌سه‌ر كرێكاران و بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاند. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له په‌نا نه‌بوونی ناوه‌ند و ڕێكخراوی خه‌باتكارانه و ڕه‌زمه‌نده‌ی كرێكاری، له به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی كرێكاران و توێژی ناڕازی له سه‌رشه‌قامه‌كان ڕێگریی كرد. ئه‌گه‌رچی كۆرۆنا هاوڕێ له‌گه‌ڵ چینی سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌تی پشتیوانی، زۆرترین سته‌م و ئازاری به‌سه‌ر چینی كرێكاردا سه‌پاند، به‌ڵام ئه‌م چینه‌ش ته‌سلیم نه‌بووه و درێژه‌ی به ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خۆی داوه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووش‌دا هه‌موو ڕۆژێك و هه‌موو مانگێك، شایه‌دی ده‌یان حه‌ره‌كه‌ت و چالاكیی به‌كۆمه‌ڵی كرێكاران له شوێنی كار، له‌به‌رده‌م كارخانه، له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی ڕژیم له‌وانه ئیداره‌ی كار، مه‌جلیس و شوێنه‌كانی دیكه بووین. كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له هه‌فت ته‌په، فوولادی ئه‌هواز، پێترۆشیمییهكان، كرێكارانی قه‌راردادی له سه‌نعه‌تی نه‌وت، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن، كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراو و سه‌رتاسه‌ریی موعه‌لیمان و ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراو و په‌یگیر و به‌رده‌وامی خانه‌نشینكراوان، به‌شێكه له‌م چالاكییه خه‌باتكارانه‌ی چینی كرێكار. هێنانه گۆڕی خواست و داخوازی و به‌دواداچوونیان له لایه‌ن كرێكاران و پێشڕه‌وانی كرێكاری، له سوننه‌ته ناسراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یه.