به‌پێی ئاماری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی، دانیشتووانی ٥٠ گوندی ناوچه‌ی “چاڵدۆران”ی سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی بێكاری، هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست زێده‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه و بۆ شاره‌كانی دیكه كۆچیان كردووه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ورمێ، شارستانی “چاڵدۆران” زۆرترین سنووری له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا هه‌یه و به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای سارده‌وه كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری له‌و ناوچه زۆر لاوازه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچارن په‌نا بۆ پیشه‌ی سه‌ختی كۆڵبه‌ری به‌رن. هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه ده‌ڵێت: “له حاڵێكدا زۆرترین سنوورمان له‌گه‌ڵ توركیا دا هه‌یه به‌ڵام كۆماری ئیسلامی له درووست كردنی بازاڕچه‌ی مه‌رزی و دابینكردنی ئیمكانات بۆ خه‌ڵك خۆ ده‌بوێرێت، هه‌روه‌ها شاری چاڵدۆران به ٤٥ هه‌زار حه‌شیمه‌ته‌وه ده‌یان كانگا و مه‌عده‌نی هه‌یه و هیچ پێشكه‌وتنێكی ئابووری تێیدا وه‌دی نه‌هاتووه و ته‌نانه‌ت گونده‌كانی له ئاوی خواردنه‌وه و به‌رق و گاز بێبه‌شن و خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچارن به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه كۆچ بكه‌ن.