وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشت باسی له شناسایی ٣ هه‌زار و ٤٩ حاڵه‌تی نوێی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ست دانی ١٤٤ كه‌س له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامارانه‌ش به بنه‌ما بگرین، ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌تا ئێستا ٤١٦ هه‌زار و ١٩٨ كه‌س تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و ٢٣ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. جێگری گشتیی وه‌زیری بێهداشت ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته درێژه‌ی بێت، ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا ده‌گاته ٤٥ هه‌زار كه‌س. ئه‌و وتی نارنجی و زه‌ردمان نییه، گشت وڵات له باروودۆخی سووردا به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌و باسی له‌وه كرد كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا موعه‌لیمان و خوێندكارانیش تووشی كۆرۆنا بوون.
ئێستا بۆ جارێكی دیكه دیمه‌نه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو هاتووه‌ته‌وه به‌ر چاوی بیروڕای گشتی. خه‌ڵك له‌بیریان ناچێته‌وه كه چلۆن كۆرۆنا، له به‌ناو پیرۆزترین شاره‌كانی ڕژیمی ئیسلامی، كه گۆیا له‌وێ نه‌خۆشه‌كان شه‌فا ده‌درێن، چنگی له گه‌رووی خه‌ڵك توند كردبوو. له ئێستاشدا سه‌رانی ڕژیم سه‌ره‌ڕای گه‌لێك هۆشداری پزیشكان، سۆڕاغی ڕێوڕه‌سمی موحه‌ڕه‌میان گرتووه و خۆیان بۆ ئه‌ربه‌عین ئاماده ده‌كه‌ن و له‌و نێوه‌شدا خه‌ڵك ده‌بێته قوربانی تا ماشێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی له‌كار نه‌كه‌وێ. ڕژیم له‌و ڕێوڕه‌سمانه‌دا ده‌بێ دواكه‌وتووترین پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆی بێنێته مه‌یدان. ئه‌و ڕێوڕێسمانه كه خۆیان له گۆڕی هه‌زار و ٤٠٠ ساڵه‌وه هاتوونه‌وه ده‌رێ، چه‌كێكی ئهفیوونین كه له خزمه‌ت به بهندكێشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دان و خه‌ڵكیش به بێ هیچ قه‌ڵغانێكی دیفاعی له به‌رامبه‌ر كۆرنادا، له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌معیه‌ته دواخراوه به‌ره‌وڕوو دهبنه‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه خامنه‌یی خۆی له كۆشكی جهمارانهكهیدا، له هۆڵێك كه جێی هه‌زاران كه‌س ده‌بێێته‌وه، به ته‌نیا داده‌نیشێت و گوێ دداته ماته‌مینی مه‌داحه‌كانی و هه‌ڵبه‌ت قه‌ڵغانی دیفاعیشی هه‌یه و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ش نییه كه تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بێت. ٢٢ی خه‌رمانان، ئه‌نجومه‌نی پزیشكی منداڵان له نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری بێهداشت و وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم، وێڕای ئاماژه به مه‌ترشی تووش بوونی منداڵان به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان بوون. واته ئه‌و مه‌دره‌سانه‌ی كه ته‌نانه‌ت له باروودۆخی ئاساییشدا له‌گه‌ڵ گه‌لێك كهموكۆڕیی ئه‌ساسی له بوار ئه‌منییه‌تی خوێندكارانه‌وه به‌ره‌وڕوون. مه‌گه‌ر كه‌ممان بیستووه كه له‌ناكاو میچی مه‌دره‌سه به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا ڕووخاوه. مه‌گه‌ر كه‌ممان بیستووه كه نزیك به ٣٠ له‌سه‌دی مه‌دره‌سه‌كان پێویستیان به نۆژنكردنه‌وه‌ی ئه‌ساسی هه‌یه. ئێستاش مه‌علووم نییه كه چۆن قه‌راره سیستمی هه‌واخۆری بۆ كلاسه‌كان دابین بكرێ. پێشتریش هه‌ر ئه‌م هۆشدارانه سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی كۆنكوور درابوو. به‌ڵام هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه گوێی سه‌رانی ڕژیم له‌و جێگایه‌دا كه مه‌سه‌له‌ی قوربانی بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵك دێته گۆڕێ، كه‌ڕ ده‌بێت و هیچ نابیستێ. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به ڕوونی بینیمان كه ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رانی ڕژیم له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا دیاری ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیی ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌دارانه. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه، له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌ممه و له خاكه‌لێوه‌دا، كه خه‌ڵك هه‌موو ڕۆژێ له ماته‌مینی گیان له‌ده‌ست دانی ئازیزانیاندا بوون و وێنه‌ی مه‌رگ له هه‌موو جێیه‌ك ده‌بیندرا، چلۆن سه‌رانی ڕژیم بێ شه‌رمانه هاتنه به‌ر كامێرا‌كان و درۆیان ته‌حویلی خه‌ڵك ده‌دا. له حاڵێكدا كه ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا هه‌ر له حه‌فته‌كانی یه‌كه‌مدا باسی له تووش بوونی پتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌كرد، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت هیچ باكێكی نه‌بوو كه موده‌عی بێت كه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی، به‌شێوه‌ی هاوكات، به‌شوێن “پاراستنی گیان و دابین كردنی نان“ه‌وه‌یه. ئه‌وان كه له فریوكاری و درۆنانهوهدا حه‌د و سنوورێك ناناسن، ڕایانگه‌یاند كه ڕێگای چاره‌ی ڕژیمهكهیان” له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونی وڵاتانی جیهان بووه”. هه‌موو ئه‌و بهخۆههڵكوتن و هات و هاوارهشیان له باروودۆخێكدا بوو كه خه‌ڵك به‌چاوی ناباوه‌ڕی خۆیان ده‌یان بینی كه چلۆن كۆرۆنا، لێره‌ش، وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، به‌رده‌وامه له هێرش بردن بۆسه‌ر گیان و ژیانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك. وێنه‌ی له پێ كه‌وتنی خه‌ڵك له به‌ر ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌كان و وێنه‌ی له‌پێ كه‌وتنی منداڵانی كار كه به‌بێ هیچ جۆره به‌رگریه‌ك ده‌كه‌وتنه چنگی كۆرۆناوه، وینهگهلێكی ده‌گمه‌ن نه‌بوون. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌بیری ناچێته‌وه كه له باروودۆخێكدا كه په‌تای كۆرۆنا، بێ ئه‌مان له گیانیان به‌رببوو، هاوكات سه‌دان هه‌زار كه‌س كه پارووه نانێكیان له قه‌باڵ فرۆشتنی دوایین پاشكه‌وتی هێزی كاره‌كه‌یان به‌ده‌ست دێنا، له‌ناكاو بێكار بوون و به‌حاڵی خۆیان ڕه‌ها كران. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، دابه‌زینی ئازادی نرخی پاره و ڕۆیشتنه سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی بژێویش، ڕاستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو. تا جێگایه‌ك كه ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی كۆمیته‌ی حه‌قده‌ستی ناوه‌ندی باڵای شۆراكانی ڕژیم، سه‌به‌دی بژێوی لانیكهمی، له مانگی گه‌لاوێژدا، ٦ ملیۆن و ٢٤٩ هه‌زار تمه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه به له‌به‌رچاوگرتنی، سه‌همی بێهداشت، ده‌بێته ٦ ملیۆن و ٤٣٤ هه‌زار تمه‌ن و به‌له‌به‌رچاوگرتنی سه‌همی مه‌سكه‌ن له كهڵان شاره‌كان ده‌بێته ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ده‌شزانین كه زۆرێك له ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان و ته‌نانه‌ت كارناسانی ئابووریش، ئاستی ئه‌م سهبهدهیان ١٠ ملیۆن تمه‌ن ڕاگه‌یاندووه.
له ڕاستیدا به پێی هه‌موو نیشانه‌كانی ده‌ستپێكی شه‌پۆلی سێهه‌می كۆرۆنا له كۆمه‌ڵگادا ده‌بیندرێ. بۆ وڵاتێك كه پتر له دوو سێهه‌می جهمعیهتهكهی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و زۆربه‌یان بۆ ئه‌وه‌یكه له برسان نه‌مرن، ده‌ست ده‌ده‌نه كار كردن له نائه‌من ترین شوێنه‌كان، وتنی ئه‌وه‌یكه ماسك لێبده‌ن، نانێك ناباته سه‌ر سهفرهكانیان. هه‌ربۆیه سه‌ره‌ڕای گشت مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا، هه‌موو ڕۆژێ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، موعه‌لیمانی قه‌راردادی، پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌كان و خانه‌نشین كراوان، به‌رده‌وام به‌شێك له سیمای ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دهنهخشێنێنن. ڕژیم باش ده‌زانێ كه قۆناغی پاش كۆرۆنا، قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی و قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی زۆر به‌هێزتر له به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ده‌بێت. ڕێك، هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ڕژیمی وا لێكردووه كه گه‌ڵاڵه‌ی پێكهێنانی “تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت” له گه‌ڕه‌كه‌كان بخاته ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه. له ڕاستیدا، جه‌ماوه‌رێك كه ئه‌زموونی به‌نرخیان له ئاخێزهكانی خۆیان به‌ده‌ست هێناوه و ژیانی فه‌لاكه‌تباری ئێستایان چیتر بۆ ته‌حه‌مول ناكرێ، ته‌سلیمی “تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت” و یان “به‌هێز كردنی پێگه‌كانی به‌سیجی گه‌ڕه‌كه‌كان” نابن. بێ گومان، ئه‌و پۆتانسیه‌له ئاڵوگۆڕبهخشهی كه له‌ناخی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه دایه، له یه‌كه‌مین ده‌رفه‌ته‌كاندا، شه‌قام و مه‌یدانه‌كانی شاره‌كان ده‌كاته گۆڕه‌پانێكی پڕگڕوتین بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی.