رۆژی سێشهممه ٢ ی مانگی پوشپەڕ، بیژەن زەنگەنه وەزیری نەوت، راپۆرتەکانی سەبارەت بە ون بوونی دەکەڵێکی نەوتی تەئید کرد؛ دەکەلێک کە لە دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد دا لە شیرکەتێکی خاریجی کڕدرا بوو. هەواڵی ون بوونی دەکەڵی نەوتی بە ئەرزشی لانیکەم ٢٧٠ میلیارد تمەن، رەنگە لەنێو هەواڵی سەرسوڕهێنەری سوئیستیفادەی ماڵی و ئیختیلاسی چەند هەزار ملیارد تمەنیدا، “کەم بایەخ” بێت، بەڵام شاهیدێکی نامۆ و هەڵبەت لەجۆری تازە و نیشانەی قوڵایی گەندەڵی لە ئابووری و لە دەزگای قەزایی رژیمی کۆماری ئیسلامی دایە. هەواڵی ون بوونی دەکەڵێکی ٢٧٠ ملیار تمەنی، هاوکات بوو لەگەڵ هەواڵێک کە دەبیری ستادی خەبات لەگەڵ مەفاسدی ئابووری کۆماری ئیسلامی رایگەیاندبوو. ئەو وتی: ”
نیوەی رەقەمی ٨ ،١ میلیارد دۆلارێک کە بە شێوەی نەغد بۆ دابەش کردن بەسەر پەیمانکاراندا درابو بە بابەکی زەنجانی، بەسەریاندا دابەش نەکراوە و نەشگەڕێنداوەتەوە بۆ خەزانە. ساڵێك لەوەپێشیش وەزیری نەوتی دەوڵەتی رۆحانی ڕایگەیاند کە بابەک زەنجانی نزیکەی ٧ هەزار ملیارد تمەن پارەی وڵاتی خواردوە. بەڵام نەیوت ئەم کەسە سەربە کامیەک لە باڵەکانی نێو حکومەت بووە کە توانیویەتی بۆ ماوەیەکی درێژ پێگەیەکی ئاوا بۆخۆی دەستەبەر بکات؟دەبیری ستادی خەبات لەگەڵ گەندەڵی ئابووری هەروەها جەختی کردەوە لە کاتی دەرچونی فەرمانی ٨ مادەیی خامنەیی کە هەڵبەت تەنیا خاسیەتی کپ کردنەوەی هەراوهوریای سەبارەت بە دزییە بێ وێنەکانی لە کۆماری ئیسلامیدا هەبوو، “هیچ کردارێکی جیدی لە بواری خەبات لەگەڵ گەندەڵی ئابووریدا ئەنجام نەدراوە.” ئیعتیڕاف و ڕاپۆرتێکی مانادار کە نیشانهی زۆر بوونی بێسەرە و بەرەیی و قوڵایی گەندەڵیە لە دەزگای حکومەتیدا.هەڵبەت بەشوێن توند بوونەوەی کێشە لەنێوان خودی حکومەتدا، بەشێک لەم تاڵانچێتیانە ئاشکرا بوون و ژمارەیەک لە ئاڵقە لاوازەکانی نێو مافیای حکومەتی شناسایی و ئاشکرا بوون، لەوانە محەممەدڕەزا ڕەحیمی، جێگری یەکەمی ئەحمەدی نژاد، و هەروەها گرتنی حەمید بەقایی، جێگری ئیجرایی ئەحمەدی نژاد کە هێشتا ئیتلاع رەسانی سەبارەت بە هۆکارەکانی و هەروەها ناوەرۆکی پەروەندەکانیان ئەنجام نەدراوە. بە واتایەکی تر وردەکاری پەروەندەکانیان بۆ وڵاتێک کە سەروەتە گشتیەکەی بەم شێوەیە تاڵان دەکرێت، هێشتا روون نەبۆتەوە. قازی ناسر سەراج، سەرۆکی سازمانی بازڕەسی کولی کیشوەر، لە پەڕاوێزی مەڕاسمی رێزگرتن لە حەفتەی قوەی قەزاییەدا بە هەواڵنێرانی وت: “بێگومان هەر خیلافێک ئەنجام بدرێت رەسیدەگی پێدەکرێ و دانی راپۆرت لەمبارەیەوە مەحرەمانەیە تا کاتێک کە نەچۆتە دادگا و ناتوانم لەوە زیاتر بڵێم.”هەڵبەت تا ئەم دەزگا مافیاییە بەسەر کۆمەڵگادا و بەسەر چارەنوسی خەڵکدا لە ئێران حاکم بێت، ئەم پەروەندانە و گەلێک پەروەندەی تر رەنگە مەحرەمانە و دوور لە دەستپێڕاگەیشتن رابگیرێن، مەگەر بە توند بوونەوەی کێشەی دەروون حکومەتی بەشێوەی وردە وردە و کۆنترۆڵ کراو چەند گۆشەیەکیان لێ ئاشکرا بکرێت. لەبیرمان نەچێت کە هێشتا ژمارەیەکی زیاتر لە تاڵانچیانی سەروەتی گشتی، ئازادن و لە گاڵتەجاڕی عەداڵەت و ئینساف لە کۆماری ئیسلامیدا دەڕوانن. تازە ئەمە سەربەخۆ لە مەسونیەتی کەسانی نزیک لە ناوەندی دەسەڵات لە نیزام دایە، بە تایبەت ئەو بەشە لە باندە ئابووریەکانی نزیک لە باندە ئەمنیەتی- نیزامیەکانی رژیم کە بە ڕادەی پێویست لە پرۆژە نیزامی و ئەتۆمیەکان و بارودۆخی سەرچاوە گرتوو لە تەحریمەکان و ماڵ وێرانی و لەنێو چوونی ژیانی خەڵک، سود و قازانج دەکەن.بەڵام دەزگای گەندەڵی قەزایی لە بەرانبەر ئەم ڕاستیەدا، لە بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی و تاڵانچێتی سەرسوڕهێنەردا، دەستەوەستان و بێ توانایە، ئەساسەن بەم هۆکارە دیارەی کە خۆیشی بەشێکی جیانەکراوەیە لەم حاکمیەتە سەرتاپا گەندەڵ و بێ خاسیەتە بۆ حاڵی خەڵک و ژیانی ئەوان. ئەوان تەنیا لە حاڵەتێکدا ئاسەوارێکی مەنفی ماناداری بۆ نیزام بەدواوە نەبێت، بۆ داپۆشینی قوڵایی گەندەڵی و گەنیوی نیزام لە ناخەوە، هیچ کارێک ناکەن، هەروەک ئەوەی لە ئێستادا رووی کردۆتە باند و یارانی لە ئەسپی دەسەڵات دابەزیوی ئەحمەدی نژاد- مەشایی. ئەگەر دەسەڵاتێک لە دەزگای قەزاییدا هەیە، بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتی و خەباتی خەڵکێکە کە لە ئاکامی حاکمیەتی ئەم باندە مافیاییەدا، ژیانیان بە بارمتە گیراوە.لەمرۆدا هەستەی سەرەکی دەسەڵاتی رژیم لە حاڵێکدا لە هەوڵی چارەسەر كردنی قەیرانی ئەتۆمی و سازان لەگەڵ رۆژئاوادایە، کە لە نێوخۆدا، هەرکات کە خەڵک بیانەوێ بۆ مافە سەرەتاییەکانیان دەنگ هەڵبڕن، خۆی لە سەرکوت کردنیان لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە نابوێرێ. زیاد بوونی ئیجرای حوکمی ئێعدام، دیاریکردنی زیندانی درێژماوە بۆ هەڵسوڕاوانی کرێکاری و چالاکانی سیاسی و مەدەنی، شاهیدی تاڵی ئەم راستیەن تەنیا لە چەند مانگی رابردودا.رژیم هەوڵ ئەدات بە درێژەدان بە سەرکوت و توندوتیژی لەنێوخۆدا، لە لایەکەوە پەیام بداتە لایەنی رۆژئاوایی کە دەسەڵاتی بێ ئەملاو ئەولایە لەنێوخۆدا و دەستی بەتەواوی کراوەیە بۆ هەر کردارێکی توندوتیژی ئامێز لەدژی هەر چەشنە ناڕەزایەتی دەربڕینێک و لە لایەکی دیکەوە پەیامێکی هەڕەشەئامێز بۆ هەڵسوڕاوانی کرێکاری و سیاسی دەنێرێت کە ئەگەر لە دەرەوە ” نەرمشی قارەمانانە” روو ئەدات لەنیوخۆدا لە هیچ چەشنە نەرمشێک، خەبەرێک نییە.لە ئاکامی ئەم ئاڕاستەیەدایە کە دەکەڵ ون دەبێت و هەزاران ملیارد تمەن پوڵی بەبا دراو و تاڵان کراو لە سەروەت و ئیمکاناتی کۆمەلگە کە حاسڵی ڕەنج و زەحمەتی هەموو ئەوانەیە کە لەم کۆمەڵگایەدا کار دەکەن و زەحمەت دەکێشن، دەخرێتە پەڕاوێزەوە و فەرامۆش دەکرێت، لە بەرانبەردا، لەگەڵ هەڵسوڕاوانی کرێکاری و ئەو ناڕازییە مەدەنیانەی کە خوازیاری پهرداخت كردنی حهقدهستی دواخراو، یان زیاد بوونی ئاستی حەقدەستەکانیانن، بەم شێوەیە سەرکوتگەرانە هەڵسوکەوت دەکرێت.
هەڵبەت ئەمە لایەکی فەزای زاڵ بەسەر ئێراندایە. لایەکەی تری، بێ ئیعتیباری سەرجەم دەزگای حاکمیەتی کۆماری ئیسلامیە لای ڕای گشتی و گەشە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و خەباتێکە کە زیاتر لە هەر بابەتێکی تر بۆتە هۆی وەحشەت و نیگەرانی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی.