لە سەرەتای دەستپێکی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” تا ئێستا، گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی “کوردستان”ی بەردەوام بووە. ئەم ڕەوتە لە چەند مانگی ڕابردوودا و دوای دەستبەکاربوونی “حامد قادرزادە”، وەک سەرۆکی نوێی ئەو زانکۆیە کە پێشتر ئەندامی لیژنەی زانستیی کۆلێژی کشتوکاڵ بووە، چڕتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، چاودێریکردنی خوێندکاران و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە زانکۆی “کوردستان” چڕتر بووەتەوە. کۆمیتەی دیسپلینی زانکۆ لەلایەن “بەرپرسی دامەزراوەی ڕێبەری” لەو زانکۆیە سەرپەرەستی دەکرێت و حه‌راسه‌ت ده‌ستپێشخه‌ری ته‌علیق، بانگهێشت و دوورخستنه‌وه‌ی خوێندكارانی ناڕازی بووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، جگه له شوێنی په‌روه‌رده و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ به دووربین چاودێری ده‌كرێت و مافی مانه‌وه له خوابگا له هه‌ندێك له خوێندكارانی ناڕازی وه‌رگیراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر حه‌راسه‌تی زانكۆی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندكارانی كچ كردبوو كه ئه‌گه‌ر پێبه‌ندی یاسای حیجابی ئیجباری نه‌بن، له هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌ش ده‌كرێن.