بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردییەن، نزیک بە 6 هەزارو 500 کرێکار لە ماوەی 10 ساڵ دا کە لە وڵاتی قەتەر کارییان کردووە، گیانیان لە ژێر فشاری لە ڕادەبەدەر لە دەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، زۆربەی کرێکارانی قوربانی خەڵکی وڵاتەکانی، هێند، پاکستان، نێپاڵ، فیلیپین و سریلانکا بوون. وڵاتی میر نشینی قەتەر، میوانداری یارییەکانی جامی جیهانی دووههزارو بیست و دوویه و لە ساڵی 2010 وە کە ئیمتیازی ئەنجامدانی ئەم یارییانە بە قەتەر درا، بە شێوەی مامناوەند هەموو حەفتەیەک 12 کرێکار گیانیان لە دەست داوە.