کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 3

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕژیم لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو هەتا ئێستا، ڕێژەی هەڵاوسان لە ئوستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەراورد له‌گه‌ڵ مانگەکانی پێشتر بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەمەش لەکاتێکدایە کە داهاتی خەڵک هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، زۆرترین ڕێژەی هەوڵاوسان لە ئوستانی ئیلام تۆمار کراوە کە ڕێژەکەی بۆ سەرەوەی ٤٤ لەسەد بەرز بووەتەوە و لە هەر یەک لە ئوستانەکانی دیکەی وەک ورمێ ٤٤ لەسەد و لە ئوستانی کرماشان ٤٠ لەسەد و لە ئوستانی سنەش ٤١ لەسەد بەرزبوونەوەی هەڵاوسان تۆمار کراوە.