بەرپرسی کۆمەڵایەتی دادگای گشتی ئوستانی ئیلام بە بێ ئاماژەدان بە هۆکاری بنەڕەتی زۆر بوونی توندوتیژی لەو ئۆستانەدا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا ڕێژەی بەکارهێنانی توندوتیژی لە ئیلام لە سەدا ٣٠ی زیادی کردووە.
شاڕەزایان هۆکاری چوونەسەرەوەی ئەو ڕادەیە لە توندوتیژی لە ماوەی یەک ساڵدا، بۆ نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان، هەڵاوسان، گرانبوونی پێداویستیەکانی ژیان و گوشاری ئابووری لەسەر دانیشتووانی ئەو ئوستانەدا ناو دەبەن، کە سەرجەم ئەم هۆکارانەش دەرخەری ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیمی ئەو ئوستانە و ٤٢ ساڵ حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لەسەر شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.