رۆژی سێشەممە 21ی مانگی گوڵان، بە هۆی بۆردوومانی کەرتی غەزە لە لایانە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسڕائیلەوە زیاد لە 24 فەلەسەتینی کە نۆیان منداڵن گیانیان لە دەست دا.
دەوڵەتی ئیسڕائیل بە بیانووی هاویشتن مووشەک لە لایەن هێزە چەکدارە ئیسلامییەکانی حهماسهوه، کەرتی غەزەی بۆ جارێکی دیکە کردووە بە ئاماجی هێرشەکانی خۆی. هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەزە هاوکاتە لە گەڵ ناڕەازایەتی بەرین بە داگیرکردنی ماڵ و ئاوارە کردنی کۆمەڵێک زۆر لە فەلەستینییەکانی گەڕەکی “شێخ جەڕاحی” بەیتولموقەدەس.