کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌ كۆمای باوكی دادخوازی مێهدی سه‌لمانزاده‌ له‌ زیندانی قزلحه‌سار

چوونه‌ كۆمای باوكی دادخوازی مێهدی سه‌لمانزاده‌ له‌ زیندانی قزلحه‌سار

ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌، باوكی دادخوازی مێهدی سه‌لمانزاده‌ له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ پاش چه‌ندین ڕۆژ مانگرتن له‌ خواردن چووه‌ كۆما و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌ به‌ بیانووی دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای ده‌زگای قه‌زایی بووه‌وه‌، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا و ئاگردانی زیندانی ئێڤین په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا و به‌ ٧ ساڵ زیندان و ١٤٨ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرا. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێكخراوی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی چه‌ند تۆمه‌تی تازه‌ی خسته‌ پاڵ پروه‌نده‌ی ئه‌و باوكه‌ دادخوازه‌ و بۆ جارێكی سناریۆسازیان بۆ كرد.