ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، زیاتر له ٥٠٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگۆیزراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژ ڕابردوو خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و چه‌ند كه‌س بریندار بوون. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش ، زیاتر له ٥٠٠ كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
