به پێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ری ئه‌فعانستان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٦ی گوڵان، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا پتر له ١٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌كانی ترۆریستانی تالبان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گرووپی ترۆریستی تالبان ته‌نیا له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، لانیكه‌م ٣٠ ترۆر، ١٠٠ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو، و ١٠ هێرشی خوكوژییان ئه‌نجام داوه كه به هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه پتر له ٢٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون. به پێی هه‌واڵانه‌ی له ڕۆژنامه‌كانی ئه‌فغانستان بڵاو بووه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كانی تالبان له دڕێژه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان كه له ئه‌ستانبۆڵ قه‌راره به‌ڕێوه بچپت، به مه‌رجی ئازادی ٧ هه‌زار به‌ندكراوی ئه‌م گرووپه و ده‌رهێنانی ناوی ئه‌م گرووپه له لیستی ترۆریستانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌شداری ئه‌كات.