ڕۆژی هەینی ١٠ی مانگی بەفرانبار، ژنێک بە ناوی “ئێلناز کەلەشی”، خەڵکی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بهو پێیه ئهمه پێنجهمین حاڵهتی خۆسووتاندنی ژنان له ماوهی یهك حهفتهی ڕابردوو لهو شارهیه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە پاش ئاگرتێبەردان لە جەستەی خۆی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کراوه و بههۆی ڕێژهی سووتاوی لهشیهوه بارودۆخی تهندرووستی ناجێگیرە و هەتا ئێستا لە هۆکاری خۆکوژیی ئهو ژنه هیچ زانیارییەک بڵاونهكراوهتهوه. شایانی باسه هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی دیكه بە ناوی “کاژین فەتاحی”، کچی “شەهاب”، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شارەکی “ڕاژان” سەر بە ورمێ، بە هۆکاری ناڕوون ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی “زارا سابیری”، کچی “سوڵتان”، خەڵکی گوندێكی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
