ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی مانگی سەرماوەز، “حەبیبوڵڵا لەتیفی” زیندانیی سیاسی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی لە زیندانی سنە، پاش ١٤ ساڵ زیندان و بە دانانی وه‌سیقه بۆ وه‌رگرتنی چارەسەری پزیشکی مه‌ره‌خسی پێدرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٦ههتاوی، پاش ١٠ ساڵ زیندان، دادگای سەقز پێداچوونه‌وه‌ی به په‌روه‌نده‌ی “حەبیبوڵڵا لەتیفی” كرد و حوکمی ئێعدامی ناوبراوی بۆ “زیندانی هەتاهەتایی”گۆڕی. ئه‌و زیندانیه سیاسیه سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەری ١٣٨٦ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر کرا. ناوبراو مانگی پووشپەڕی ١٣٨٧، لە لایه‌ن لقی ١ی دادگای سنە به تۆمه‌تی “چالاكی دژی كۆماری ئیسلامی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.