وته بێژی والی قۆندوز ڕایگه‌یاند، شه‌وی هه‌ینی ١١ی ڕێبه‌ندان، له هێرشێكی ئاسمانی له ویلایه‌تی قۆندوز لانیكه‌م ٥ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، ته‌رمی كۆژراوه‌كان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به شێوه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌سپه‌رده كران. شایانی باسه، ناڕازییان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی جیددی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و سه‌رۆك كۆمار به‌م ڕووداوه بوون.