کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌روه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر

افزایش شمار جان باختگان اعتراضات

افزایش شمار جان باختگان اعتراضات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز نوێترین ڕاپۆرتیی سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئێران له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ لانیكه‌م ٣٠٤ كه‌س كوژراون و به‌ هه‌زاران كه‌سیش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بریندار كراون. ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ لایه‌ن شایه‌ت حاڵانه‌وه‌ به‌ ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هێزه‌كانی به‌سیج و لیباس شه‌خسییه‌كان له‌ مه‌ودای ڕۆژه‌كانی ٢٤ تا ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر واته‌ دوو ڕۆژ به‌ر له‌ قسه‌كانی خامنه‌یی و پشتیوانی ناوبراو له‌ په‌سه‌ندكراوی سه‌رانی سێ قووه‌ بۆ بردنه‌سه‌رێی قیمه‌تی بێنزین و پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت له‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ٣٠٤ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانیان كوشتووه‌.