
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌ڵكۆڵی ساخته له مێكزێك پتر له ١٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، به‌رپرسانی ته‌ندرووستیی ئه‌یاله‌تی پۆئێبلا ڕایگه‌یاند كه لانیكه‌م ٩٦ كه‌سی دیكه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌ڵكۆڵی ساخته له‌م ئه‌یاله‌ته مه‌سمووم بوون و له‌م ژماره‌یه‌ش ٧٠ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه پێشتریش له ڕێوڕه‌سمێكدا هه‌ر له‌م ئه‌یاله‌ته، ٢٣ كه‌س له به‌شداربووان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌ڵكۆڵی ساخته گیانیان له‌ده‌ست دابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م مه‌سموومیه‌تانه به‌كارهێنانی ئه‌ڵكۆڵێكی ده‌ستسازه به ناوی “رێفینۆ” كه به‌رده‌وام بووه‌ته هۆی قوربانی بوونی به‌كارهێنه‌رانی له‌م وڵاته.
