سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕووداوه پزیشكییه‌كانی ئۆستانی فارس،ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی له‌م ئۆستان بۆ ٩٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران تا ڕۆژی سێشه‌ممه، ٧٨٦ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م مه‌شرووبه له ئۆستانی فارس تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون. هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی له ئێران گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٧٠٠ كه‌س.