کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وی ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له‌ ئێران

چوونه‌سه‌ره‌وی ژماره‌ی قوربانییان

چوونه‌سه‌ره‌وی ژماره‌ی قوربانییان

بە پێی وتەکانی نوێنه‌ری قۆم له‌ مه‌جلیس ڕژیم، ته‌نیا له‌ شاری قۆم ٥٠ كه‌س له‌مشاره‌ به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وەزیری بێهداشت و دەرمانی ڕژیم ڕایگه‌یاندووه‌، تا ئیستا لانیکەم ٤٧ کەس له‌ ئێران تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون و ١٢ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشینەوە گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە شارە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان باس لە نەبوونی کەرەستە و ئامراز بۆ پێشگرتن بە نەخۆشنی کۆرۆنا لە ئێران لەوانە نەبوونی ماسک، دەستکێش و کیتی شناسایی تەنانەت لە نه‌خۆشخانه‌کان دەکەن و دەوترێت کە بە هۆی نەبوونی ئەم کەرەستانه‌، بە سەدان کەس لە شارۆمەندان و کادرە پزشکییەکانی بیمارستانەکان تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاماره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نزیکەی ٨٠ هەزار کەس لە جیهان به‌ ویرووسی كۆرۆنا تووش بوون و زیاتر لە ٢٦٢٠ کەس بە هۆی ئه‌م نەخۆشییەوه‌ گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، له‌ئێستادا ٧٩ هەزار و ٧٠٠ کەس لە جیهاندا تووشی کۆرۆنا بوون، ٢٦٢٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە و لەنێو ئەوانەی تووشبوون، ٢٦ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.