وه‌زاره‌تی ناخۆی به‌ریتانیا ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له بهیاننامهیهگدا ڕایگه‌یاند: “لانیكه‌م ٤٨٢ په‌نابه‌ر ته‌نیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه خۆیان له ڕێگه‌ی كاناڵی مانشه‌وه، گه‌یاندۆته خاكی به‌ریتانیا.
به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا، له ماوه‌ی كه‌متر له ٩ مانگ دا و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێی زاینی، ڕێژه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ناو خاكی به‌ریتانیا، سنووری ١٠ هه‌زار كه‌سی تێێپهڕاندووه. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ دا ئه‌و ڕێژه‌یه نزیكه‌ی ٨ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س بوو و ئه‌مساڵ به نیسبه‌ت ساڵی پار ئه‌و ئامارانه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رز بوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوتا فهڕانسهویهكهی له سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێكاره ئه‌منییه‌كان بۆ چاودێری چڕی سنووره‌كانیان ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كیان واژوو كرد، به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌یه، ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بودجه‌ی ٦٢ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار یۆرۆیی بۆ ده‌ڵه‌تی فه‌ڕانسه ته‌رخان ده‌كات تاكوو ڕێكاره ئه‌منییه‌كانی بۆ پێشگیری له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ خاكی به‌ریتانیا توندتر كاته‌وه.