به‌پێی ڕاپۆرتی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و میدیا ناوخۆییه‌كانی میانمار، له كاتی ده‌سپێكی كودتاكه‌وه هه‌تا ئێستا پتر له 300 كه‌س به‌هۆی توندوتیژی و ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ٩٠ له‌سه‌دی قوربانیان به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون و یه‌ك چواره‌می ئه‌م ژماره‌یه‌ش سه‌ریان كراوه‌ته ئامانج. شایانی باسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه ٥ خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له جه‌ره‌یانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م ڕۆژه‌دا كوژران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كودتای میانمار له ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕێبه‌نداندا ڕووی دا و له ئاكامدا ئانگ سان سوچی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر كار لابردرا.