ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان له باكووری هێند، شكانی به‌شێك له سه‌هۆڵه سرووشتییه‌كانی زنجیره كێوی هیمالیا، سێڵاوێكی به‌هێزی لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
به باوه‌ڕی به‌رپرسانی ناوخۆیی، لانیكه‌م هه‌تا ئێستا ١٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆرێك له‌و گوندانه‌ی كه له مه‌سیری سێڵاوه‌كه دان، چۆڵ كراون. شایانی باسه، پێشتریش له مانگی ژۆئه‌نی ساڵی ٢٠١٣دا به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران، هه‌ر له‌م ناوچه‌یه، سێڵاوێكی به‌هێز هه‌ستابوو و به‌هۆیه‌وه ٦ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.