وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم ڕۆژی شه‌ممه ٣ی گه‌ڵارێزان،ڕایگه‌یاند بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ئاماری قوربانییانی كۆرۆنا له ئێران له‌سه‌روی ٣٠٠ كه‌س تۆمار كراوه و له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٣٣٥ هاووڵاتیی به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند كه له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه هه‌تا ئێستا، ٦ هه‌زار و ١٣٤ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون كه ٢ هه‌زار و ٢١٤ كه‌سیان له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراون. ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م له ئێران ٥٥٦ هه‌زار و ٨٩١ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه هه‌تا ئێستا ٣١ هه‌زار و ٩٨٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌م ئامارانه له حاڵێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه كه هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دانیان به‌وه دانابوو كه ئه‌م ئامارانه چه‌ند قات له ئاماره واقعییه‌كانی كه‌متره.