کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌ ژێر سێبه‌ری نیزامی سه‌رمایه‌داریدا

corona w720 h405

بهپێی دوایین ڕاپۆرتی زانكۆی لێكۆڵینهوهی جانز هاپكینز لهئهمریكا، كهئێوارهی ڕۆژی دووشهممه٧ی ڕهزبهر بهرابهر لهگهڵ ٢٨ی سێپتامبر بڵاوبۆوه، ژمارهی قوربانیانی ویرووسی كۆرۆنا لهجیهان سنووری یهك میلیۆن كهسی تێپهڕاند. بهپێی ئهم ڕاپۆرتهژمارهی تووش بووانی ئهم ویرووسهگهیشتووهته٣٣ میلیۆن و ٣٠٠ ههزار كهس. سێ وڵاتی ئهمریكا، هێند و برێزیل نزیك بهنیوهی گیان بهخت كردووانی ئهم نهخۆشیهلهخۆدهگرن. لهئهمریكا لهحاڵێكدا كهله٢١ ئهیالهتی ئهم وڵاته، ئاماری تووش بووانی كۆرۆنا، لهماوهی یهك حهفتهی ڕابردوودا، بهشێوهی مامناوهند، ١٠ لهسهد زیادی كردووه، نیگهرانیی خهڵك لهوهڕێكهوتنی شهپۆلی نوێی كۆرۆنا هاوكات لهگهڵ دهستپێكی وهرزی پاییز، زیاتر بووه‌. لههێند، ژمارهی تووش بووانی نهخۆشیی كۆرۆنا سنووری ٦ ملیۆن كهسی تێپهڕاندووهو نیگهرانیی ئهوهیكهلهگهڵ نزیك بوونهوهلهبۆنهئایینیهكان، ئاماری كۆرۆنا بڕواتهسهرتر، زیاتر بووه‌. وڵاتانی ئهمریكای لاتین بهكهم كردنهوهی بهربهستهكان، لهگهڵ مهترسیی پهرهگرتنی زیاتری ئهم ویرووسهبهرهوڕوو بوونهتهوه‌. لهئێران بهپێی ئامارهكانی دهوڵهت، ٤٥٣ ههزار و ٦٣٧ كهس تووشی نهخۆشیی كۆرۆنا بوون و ٢٥ ههزار و ٩٨٦ كهسیش بههۆی ئهم پهتایهوهگیانیان لهدهست داوه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهسهرچاوهسهربهخۆكان، ژمارهی تووش بووان و قوربانیانی ویرووسی كۆرۆنا لهئێران، لانیكهم ٥ بهرابهری ئاماری ڕهسمی، دهخهمڵێنن.

لهههمان حاڵدا لهئۆرووپا، ههر وهك پێش بینی دهكرا، پاش ئهوهیكهدهوڵهتهكان بهئامانجی كرانهوهی ئابووری، بهربهستهكانیان كهم كردهوه، شهپۆلی دووههمی كۆرۆنا كهوتهڕێ. لهشهپۆلی دووههمدا، لهبهرئاورد لهگهڵ شهپۆلی یهكهم، كهسانی لاوتر، كهلهلایهن دهوڵهتهكانهوهبهرهو كار كردن و بهكارهێنانی زیاتر هان دهدران، بههۆی نابهرپرس بوونی ههر ئهم دهوڵهتانهوه‌‌، ژمارهیهكی زیاتریان تووشی كۆرۆنا هاتن. لهههركام لهوڵاتانی فهڕانسهو سپانیا، ڕۆژانهپتر له١٠ ههزار كهس تووشی كۆویدی ١٩ دهبن و ئاماری قوربانیان ڕۆیشتووهتهسهرێ. لهئینگلیس، ڕۆژانهبهشێوهی مامناوهند، پتر له٥ ههزار كهس بهم ویرووسه‌‌ گرفتار دهبن. ئهم سێ وڵاتهلهسهرووی ههمووانهوهن، بهڵام لهباقی وڵاتانی ئۆرووپاییش، دهسپێكی شهپۆلی دووههم، نیگهرانی زیاتری خهڵكی لێكهوتووهتهوه‌. ئهگهرچی لهم وڵاتانهدا، لهژێر گوشاری بیروڕای گشتیدا، هێندێك بهربهست داسهپێندراون، بهڵام دهوڵهتهكان خۆیان هیچ مهیلێكیان بۆ دانانی بهربهستی جیدی و گرتنهبهری سیاسهتی پهلاماردهرانهی تێست وهرگرتن، بهئامانجی پساندنی زنجیری گوازرانهوهی ئهم ویرووسه،نییه‌. بۆ دهوڵهتهسهرمایهداریهكان، مهسهلهئهوهنییهكهئهنجام دانی ئهم ههوڵانهچ كاریگهریهكی ئهرێنی دهتوانێ لهسهر تهندرووستی و سڵامهتی مرۆڤهكان دادهنێت، بهپێی لێكدانهوهی ئاسانی ئهوان، قیمهتی ئابووریی ئهم كارانهیهكجار لهسهرێیه‌. بۆ ئهم دهوڵهتانهنهك دیفاع لهگیانی مرۆڤهكان، بهڵكوو بردنهسهرهوهی قازانج و كهڵهكه كردنی سهرمایه، لهئهولهوییهت دایه‌.

ئهم بابهته،بهتایبهت لهوڵاتانێك كهتێیدا دهوڵهتهدهسهڵاتدارهكانی، ستراتێژی ئێمهن كردن لهڕێگهی گیرۆدهكردنی زۆربهی جهمعیهتی ناو كۆمهڵگا بهویرووسی كۆرۆنایان گرتووهتهبهر، بهشێوهی یهكجار بهرچاوتر و ئاشكراتر خۆی نیشان دهدات. دهوڵهتهكان بهم ستراتێژییه، نهتێست وهرگرتنی چالاك، بهئامانجی شوێن گرتن و قهرهنتینهی كهسانی پهیوهندیدار لهگهڵ نهخۆشهكان و پساندنی زنجیزی گواستنهوهی ویرووسهكهیان گرتووهتهبهر و نهقهرهنتینهی شار و شوێنهگشتیهكانیان بهجیدی ئهنجام داوهو بهكردهوه،ڕێگایان بۆ ئهم پهتایهئاواڵههێشتووهتهوهتا بهگیرۆدهبوونی زیاتری خهڵك، كۆمهڵگا خۆی، بهبهرگریی گشتی بگات. بۆ نموونهلهوڵاتانی ئهمریكا، هێند، برێزیل و مێكزیك بهربهستی كهمتر داسهپێندرا و لهوڵاتانی فهڕانسه، سپانیا و ئینگلیسیش، دهوڵهتهكان، بهگهڕاندنهوهی خهڵك بۆ شوێنهكانی كار و بهكردنهوهی مهدرهسهو ڕێستووران و مهیخانهو شوێنهگشتیهكان، بهستێنی وهڕێكهوتنی شهپۆلی نوێی كۆرۆنایان ئامادهكردووه‌. سهبارهت بهئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سهرهڕای گرتنهبهری ئهم سیاسهتهناكارامهیه‌‌، بههۆی ئهو پێكهاته‌ سیاسی و ئیدێئۆلۆژیكهی كه‌ ههیهتی و ههروهها بههۆی لاوازبوونی ژێرخانی تهندرووستی و دهرمانی، ناتوانێ قهیرانی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ كاتكۆماری ئیسلامی به‌ فڕوفێڵ و درۆنانهوه‌ ههوڵ دهدا پانتایی ترسناكی ئهم كارهساته،‌ زۆر لهوهیكه‌ ههیه‌ چكۆلهتر نیشان دات.

یهكێك له‌ دواهاتهكانی گشتگیر بوونی قهیرانی كۆرۆنا، بێكاریی بهرین و ههژاریی بێ وێنهیه‌. بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی جیهانی كار، له‌ دهست دانی كاتژمێری كار له‌ جیهاندا، بهرابهری دهكات لهگهڵ ٣٠٥ ملیۆن پیشهی تهواو وهختله‌ ئهمریكا ژمارهی بێكاران گهیشتووهته‌ ٣٩ ملیۆن كهسپتر له‌ ٤٠٠ ملیۆن شیركهت، له‌ بهشه‌ جۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان، وردهفرۆشی، ڕێستووران و هۆتێل، خهریكه‌ نابووت دهبنلهگهڵ نابووت بوونی ئهم شیركهتانه‌ پێش بیینی دهكرێ كه‌ ئاستی بێكاری یهكجار بهرزتر بێتهوه‌.  توندبوونهوهی ئهم قهیرانه، دهركردنی بهرینی كرێكاران، هاتنهخوارهوهی بهرچاوی ئاستی حهقدهستهكان، چوونهسهرهوهی سهعاتی كار و چهوساندنهوهی زیاتری كرێكارانی لێدهكهوێتهوه‌. به‌ پێی پێش بینییهكانی ڕێكخراوی جیهانیی كار، زیانه‌ ئابوورییهكان سهرچاوهگرتوو لهم قهیرانه، كاریگهری لهسهر ژیانی ٢٠ تا ٣٠ ملیۆن كرێكار دادهنێت كه‌ له‌ ههژاری دا دهژین و گوشاری توندبوونهوهی ئهم قهیرانه‌ دهتوانێ له‌ درێژهدا ژیانی ئهم كرێكارانه‌ وێران كات. ههڵبهت ئهوهش خۆی دهرخهری ئهو ڕاستییهیهكهپێگهی چینایهتی و كۆمهڵایهتیی مرۆڤهكان، چهندهدهتوانێ ڕۆڵێكی چارهنووس سازیبێت لهسهر مان و نهمانیان.

ئهم ڕاستیانهنیشانی دهدات كهئهگهرچی دهوڵهتهكان بهڕواڵهت وای دهنوێنن كهلهسهرووی چینهكۆمهڵایهتیهكانهوهن و وای دهنوێنن كهبهچاوی یهكسان دهڕواننهتاكهكانی كۆمهڵگا و بهیهكسان بیر لهئهمنییهت و ئاسایش و تهندرووستی و دهرمانی ههمووان دهكهنهوه، بهڵام بهكردهوه، دهوڵهتهكان، ئامرازی زاڵ بوون و دهسهڵاتداریهتی چینێكن كههێزی ئابووریی لهدهست دایه‌. ههربۆیه هاندهری سهرهكیی دهوڵهتهكان بۆ ڕووبهڕوو بوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، زهمانهت كردنی سووڕانی چهرخهی ئابووری و پاراستنی قازانج پهرهستیی سهرمایهیه، نهك دیفاع لهئهمنییهت و گیانی مرۆڤهكان.