ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ناسراو به “هه‌ینی تووڕه‌یی” له میسر، ٣ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له پارێزگای ئهلجهیزه كوژراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه كه له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به “هه‌ینی تووڕه‌یی” ناونراوه، هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له زۆربه‌ی شاره‌كانی میسر له‌وانه، قاهێره، جهیزه، دێمیات، دێلتای نیل و قه‌سر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و خه‌ڵك. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به‌دوای له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌وڵه‌تی میسر سه‌باره‌ت به درووست كردنی خانووی شاهانه‌ی كاربه‌ده‌ستان له‌م وڵاته، هاتووه‌ته ئاراوه.