ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆى بارینی بە خوڕی باران لە كۆرهی باشوور، زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و چاوەڕیش دەکرێت ژمارەى ئەو کەسانەى گیان لەدەست دەدەن زیاتر بەرز ببێتەوە.
لە رۆژى شهممهی ڕابردووهوه بارانى بەخور لە كۆرهی باشوور دەستی پێکردووە و لەو بارەیەشەوە ئاژانسى یونهابى ئهم وڵاته کە تایبەتە بە روبەڕوبونەوەى کارەساتە سروشتییەکان ڕایگهیاندووه: تا ئێستا بەهۆى ئەو بارانە زیاتر له ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بێسەروشوێن بوون و هەشت کەسیش بریندار بوون. شایانی باسه، تا ئێستا نزیکەى ٦ ههزار کەس لە ١١ شار و ناوچهی كۆرهی باشوور ماڵەکانیان جێهێشتووە و ٤ ههزار و ٦٠٠ کەسیش تا ئێستاش لە کامپى کاتیدا ماونەتەوە.