هه‌واڵنێرییه‌كانی ناوخۆی ئه‌مریكا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ گه‌لاوێژ باسیان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی زریانی “ئیسایاس” له لێوارئاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ٩ كه‌س كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی زریانی “ئیسایاس” له ئه‌یاله‌ته‌كانی “كۆنێكتیك، كارۆلینای شۆمالی، مریله‌ند و پێنسیلوانیا” زیانێكی زۆر به ناوچه گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له ماڵه‌كانی ئه‌م ناوچانه به‌هۆی ئه‌م زریانه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه. ڕاشیانگه‌یاندووه كه به هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٧ كه‌سی دیكه، ژماره‌ی قوربانییان ئه‌م زریانه بۆ ٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م زریانه هه‌روا به‌رده‌وامه.