به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران، ته‌نیا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢١ كه‌س به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌ی قوربانییانیش بۆ زیاتر له ١٥ هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢ هه‌زار و ٦٢١ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون و كۆی تووشبوان به كۆرۆنا بۆ ٢٨٤ هه‌زار و ٣٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ٢٥ ئۆستانی ئێران بارودۆخی سوور ڕاگه‌یه‌نداروه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سازمانی بێهداشتی جیهانی پێشتر له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئێران به‌دوور له ڕاستییه و ئاماری قوربانییان و تووشبوان به‌م ویرووسه چه‌ند به‌رابه‌ر له ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو زیاتره.