کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ ئێتیۆپی

افزایش قربانیان ناآرامی های اتیوپی2

افزایش قربانیان ناآرامی های اتیوپی2

به‌ پێی دوایین ئاماری پۆلیسی ئێتیۆپی، ژماره‌ی قوربانییانی ئاڵۆزییه‌كانی حه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌ به‌دوای كوژرانی “هاچالوو هۆندێسا” گۆرانیبێژی میللی هاته‌ ئاراوه‌، بۆ ٢٣٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پۆلیسی ئێتیوپی رایگەیاندووه‌، پاش ئەوەی کەسانی نەناسراو تەقەیان لە “هاچالوو هۆندێسا” گۆرانیبێژی میللی کە سەر بە نەتەوەی ئۆرۆمۆیە كه‌ زۆرینەی دانیشتووانی ئێتیوپی سەر بەو نەتەوەیەن کرد، خۆپیشاندانی پڕ توندوتیژی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئه‌م وڵاته‌ ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌ جگه‌ له‌ گیانی له‌ده‌ستدانی ١٦٦ كه‌س به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ئۆرۆمۆ و ئادیس بابا ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥٥ كه‌سی مه‌ده‌نی و ١١ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون و هه‌روه‌ها ١٦٧ كه‌سیش برینداربوون و هه‌زار و ٨٤ كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.