شوڕای ئه‌منییه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ سه‌باره‌ت به بارودۆخی لیبی ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی قوربانییان له‌م وڵاته ١٧٢ له‌سه‌د چووه‌ته‌سه‌رێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ئاماژه به پێویستی ڕاگیرانی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌م وڵاته، ڕایگه‌یاندووه: بارودۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لیبی كۆچ ده‌كه‌ن مه‌ترسیداره و ده‌شڵێ: له ئه‌نجامی دوایین ئۆپڕاسیۆنی نیزامی له باشووری شاری ترابۆلس، نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌هه‌ژمار كردنی ئه‌م ژماره‌یه، ڕێژه‌ی كۆچبه‌ران له لیبی گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار كه‌س. ناوبراو له درێژه‌دا داوای له یه‌كێتیی ئه‌فریقا، یه‌كێتیی ئۆرووپا و باقی وڵاتانی دیكه كه له قه‌یرانی وڵاتی لیبی ڕۆڵیان هه‌یه كردووه كه به‌رپرسیارانه له ئاست داهاتووی خه‌ڵكی لیبی هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن.