لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه شه‌ش هاوڵاتی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شەوی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه بۆ سه‌ر ناحییەی سیدەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها دوانیوەرۆی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، لە شیلادزێ، چوار کەسی دیکە به‌هۆی ئه‌م بۆردوومانانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و که‌سێكی دیكه‌ش لەناحیەی کانی ماسی به هۆی ئه‌م هێرشانه گیانی له‌ده‌ستداوه. هاوکات له هه‌مان ڕۆژدا تەرمی هاوڵاتییەکی دیکە لە کۆمەڵگەی “قدش” دۆزرایەوە کە بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه‌وە كوژرابوو.